حاڵی ئێستای میدیای کوردی و بەراوردێک

نیاز حاجی
 
لە جەنگی جیهانی دووەم نزیکەی ۱٠٠٠ سەربازی ئەمریکی بەدیل کەوتنە دەست کۆریا ، حکومەتی کۆریا سەرجەم ئەو بەدیل گیراوانەی لە خێوەتگایەک دەست بەسەر کرد ،ئەوەی تێبینی کرا رۆژ دوای رۆژ ژمارەی مردوان لە ناو بەندکراوەکەدا روی لە زیادی دەکرد بە بەراورد لەگەل خێوەتگەی بەندکراوەکانی تر ، ئەو دیاردەیە بوە جێگای سەرنجی هاوپەیمانان بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەت ، وەک گرێ کوێرەیەکی جەنگی جیهانی مایەوە ، چونکە ئەو خێوەتگەیەی کە ئەو سەربازانەی لێ بوو ، تەواوی پێداویستیەکانی بەندیخانەی نێودەولەتی تێدا فەراهەم کرابوو ، یاسای نێودەولەتی لەروی هەلسوکەوت و خزمەتگوزاری لەگەڵ بەندکراوان تێدا جێبەجێ دەکراو و هیچ سەرپێچیەک تێیدا تۆمار نەکرابوو ، دیوارەکانی دەوری ئەو خێوەتگەیەش بە بەراورد لەگەڵ خێوەتگەکانی تر نزم تر بوون ، هیچ روداوێکی راکردنیش تۆمار نەکرابوو ، هیچ کەسیش لەو سەربازە مردوانە بەهۆی هەوڵی راکردنەوە نەکوژراون یان توندوتیژیان بەرامبەر بەکارهاتبێ یان یان دەرمان و ژەهریان پێ درابێ ، واتا سەرجەم دیلەکان بە سروشتی دەمردن !
دوای کۆتایی هاتنی شەر ، ئەو بابەتە وەک لوغزێک مایەوە ، بۆ دۆزینەوەی ئەم لوغزە چەندین توێژینەوە لەلاین ئەمریکیەکانەوە ئەنجام درا بەلام هیچ ئەنجامێکی نەدەدا بەدەستەوە ، تا دواجار لەلایەن (جەنراڵ مایەر شیکرەوەی دەرونی لە سوپای ئەمریکا ) لێکولینەوەیەکی ورد دەستی پێکرد لەسەر ئەو دیاردەیە وئەو خێوەتگەیە .
جەنراڵ مایەر دوای چەند ساڵێک لە لێکۆلینەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە هۆکاری مردنەکان بۆ ۳ هەلسوکەوتی بەرێوەبەرانی خێوەتگەکە بۆ دیلەکان دەگەرێتەوە کە بریتی بوون لە :::
1. سەرجەم ئەو هەواڵ و نامانەی کە دەگەیەنرانە بەندکراوان لەدەرەوەی خێوەتگاکەوە ، فلتەر دەکران و تەنها ئەوانەیان پێ دەگەیاندن کە هەوڵی ناخۆش بوون ، هیچ هەوالێکی خۆش پێیان نەدەگەیشت .
2. سەربازە کۆریەکان فەرمانیان بە بەندکراوەکان دەکرد کە هەر رۆژی یەکێکیان بە ئاشکرا لە ناو بەندکراوەکان یادگاریەکی خراپی خۆی بگێرێتەوە لەو یادگاریانەی پەیوەندی بە ناپاکی و بێ ئومیدیەوە هەیە .
3. هەریەک لە بەندکراوەکان کرابووە سیخور بەسەر ئەوەی ترەوە و لە پاداشتی هەر سیخوری کردنێکیشیاندا جگەرەیەکی پێدەدرا ، لەوەش سەرنج راکێشتر ئەوەبوو کە کەس سزا نەدەرا لەسەر هەر پابەند نەبونێک لە رێنماییەکانی خێوەتگەکە کاتێک بە سەربازە کۆریەکان دەگەیشتن کە بەهۆی سیخوری نێوانیاوە .
بەلێ تەنها ئەم سێ خالە جیاوازی هەلسوکەوتی سەربازە کۆریەکان بوو لەگەڵ دیلەکان بە بەراورد لەگەل خێوەتگەکانی تر .
سەبارەت هەلسوکەوتەکانی سەربازە کۆریەکان لە خاڵی یەکەمدا دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە دیلەکان هیچ هیوایەکیان بە ژیان و ئازادبوون نەمێنێت .
خاڵی دووەم دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسیان رێزی لە لای خۆی و دەوروبەریان نەمێنێت .
خاڵی سێیەم دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسیان ( عزة نەفس ) یان نەمێنێت و خۆیان بە بەکرێگیراو بێتە بەرچاو .
 
ئەگەر ئەو بابەتەی سەرەوە بەراورد بکەین لەگەڵ هەلسوکەوتی ئێستای میدیای کوردی ، لێکچون و هەمان دەرئەنجام بەدیدەکرێت ، ئەی نابینن لە دەر ئەنجامی ئەو هەلسوکەوتەی میدییای کوری خەلک بە ئاسانی بە خۆی و مندالیەوە خۆی لە دەریای ئیجەدا بخنکێنێت !
میدیای کوردی تەنها هەواڵ و بابەتی ناخۆش و کارەساتبار بلاودەکاتەوە ، هیچ ئومێدێک تێیاندا بەدی ناکرێت ، بگرە هەوالە خۆشەکانیش لە ژێر مانشێتی ناخۆش بلاو دەکەنەوە ، بۆ نمونە لە کاتی دابەزینی نرخی بەنزین کە هەوالێکی خۆشە هەلدەستن بە هەلبژاردنی مانشێتێکی ناخۆش بۆ بابەتە ، بۆ نمونە دەنوسن ( لە دابەزین بەردەوامە ) هەموو خەلک وا لەو مانشێتە دەگات کە نەوت لە دابەزین بەردەوامە کە ئەوەش هەوڵێکی ناخۆشە ، یان دەنوسن (کارگێرێکی مەلبەند لە هەولێر بە دەسترێژی گوللە کوژرا) کەچی راستی هەوالەکەوە ئەوەیە خزمێکی نزیکی ئەو کارەی کردوە و کۆمەلایەتی بووە ٠
ئاراستەی میدیای کوردی وای کردوە بیرکردنەوەی تاکی کورد لە بازنەیەکی تەسک و بچوکدا بەدەوری خۆیدا بخولێتەوە ، دایانبریوە لە روداوەکانی دەوروبەر ، زۆربەی میدیای کوردی ئاراستەو بیرکردنەوەیەکی ناوچەیی و لۆکالیان هەیە جا ئەو ئاراستەیە بە ئانقەست بێ یان لە نەزانینەوە .
ئەو جۆرە ئاراستەیەی میدیای کوردی بەرهەم هێنی نەوەیەکی رەشبینە ، تاکێکی ناسەقامگیر پەرەوەردە دەکات ، هەردەم هەلچوو و بێ هیوا .
تاکی کوردی ئێستا لە رەوشێکدایە ، پێویستە دوبارە رێکبخرێتەوە و رابهێنرێتەوە ، بە هەمان شێوەی ئەو راهێنانەی کە بۆ کەسانی ئالودەی مادەی هۆشبەر دەکرێت ، بێگومان ئەو کارەش دەتوانرێ هەر بە میدیا بکرێت بەلام ئەو کارە هەرگیز بەو ئاراستەیەی ئێستای میدیای کوردی ناکرێت .
بەرێوەبەرانی زۆرێک لە میدیا کوردیەکان و ئەو ئاراستەیەی کە لە پشتیەوەن ، بەرپرسیارن لەم دۆخەی ئێستا و هۆکار و ئەنجام دەری ئەو تاوانە گەورەیەن کە دەرحەق بەتاکی کورد دەکرێت .
سەبارەت بە تۆرە کۆمەلایەتیەکانیش ئەوا بینەر و بەکارهێنەری کورد تێیاندا لە قەیران دایە ، ئەم تۆرە لەجیاتی بێت بە دروست بوون و پتەو بونی پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان ، بوەتە پچرێنەری پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان ( شبکە تقاطع اجتماعی ) نەک ( شبکە توصل اجماعی )!
ئەم تۆرە کۆمەلایەتیە بوە بە ناوەندێکی بوختان و جوێندان ، رۆژانە وەک ئاش ، لاشەی تاکی کورد دەهارێت و تێکی دەشکێنێت ، متمانە و هیوای بە ئایندە نەهێشتوە .
Back to top button