پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی ئەندامانی پەرلەمانی كردووە ئاماژەی بەوەداوە” بەپێی حوكمی بڕگە 2 لەماددەی 17 و بڕگە 1 لەماددەی 18 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە 1 ساڵی 1992ی هەموار كرا‌و، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەئەنجامدانی، دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی خولی بەهارە، ساڵی پێنجەم لەخولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان- عیراق لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی26-6-2018″.
كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.
نازم هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند:”بڕیاره كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تائێستا كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌مان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه”.
نازم هه‌ركی ڕاشیگه‌یاند:”به‌پێی زانیارییه‌كان، كارنامه‌كه بریتی ده‌بێت له‌درێژه‌دان به گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، چونكه له‌ماوه‌ی رابردودا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌موارى چه‌ند ماده‌یه‌ك دراوه”.
لای خۆشیه‌وه مونا قه‌هوه‌چی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان گووتی:”بڕگه‌كانی دانیشتنه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییان به یاسای چاكسازی موچه و خانه‌نشینییه‌وه نییه”.