سلێمانی..كچێك لە نێو شێڵتەری ئافره‌تان كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

 

پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 24-6، كچێك لە شێڵتەری ئافره‌تان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان و لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لە روداوەكە، تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كرا.

لەوبارەیەوە بەشی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردوە، كچەكە تەمەنی 26 ساڵ بوە و بە پەت خۆی خنكاندوە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
لەئێستاشدا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بەردەوامە.

Back to top button