حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق زنجیره چیایی هه‌نجیره‌ی له خورماتوو چۆلكرد
دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی به‌شیكی خاكی كوردستانینان داگیركرد, له ئێستادا بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه دروست بووه, داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكورك له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه هێزه‌كان عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له زنجیره چیاكانی هه‌نجیره‌ی خورماتوو سه‌رجه‌م بنكه‌و باره‌گاكانیان چۆلكردووه, ته‌نانه‌ت هیچ باره‌گایه‌كیان نه‌ماوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی خواكوڕك گوتیشی به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق ده‌ستمان كه‌وتووه, به هۆی بوونی مه‌ترسی هێڕشی له ناكاوی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه, كه له ئێستادا چالاكیه‌كانیان زیاد كردووه, ئه‌و بنكه‌و باره‌گایانه پێچراونه‌ته‌وه.