بارهه‌ڵگرێك چالاكوانێكی ئه‌ڵمانی له ئیسپانیا ده‌كوژێت
رۆژنامه‌ی “El Correo”ی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شۆفێری بارهه‌ڵگرێك، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبییه، ژنه چالاكوانێكی ئه‌ڵمانی كوشتووه و له‌گه‌ڵ خۆی بردوویه‌تییه ئیسپانیا، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌شی بشارێته‌وه، ئاگری له به‌شێكی جه‌سته‌ی ژنه‌كه به‌رداوه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، دوای ده‌ستگیركردنی شۆفێره‌كه له شاری “خاین”ی ئه‌و وڵاته، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، “سۆفیا لۆشێ” ته‌مه‌ن 28 ساڵ، چالاكوانی تایبه‌ت به بواری په‌نابه‌ران بووه له ئه‌ڵمانیا، هه‌فته‌ی رابردوو به مه‌به‌ستی گه‌یاندنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگره‌كه سه‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی میدیاكان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانیه بێشه‌روشوێن بووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك كه تابلۆی مه‌غریبییه سه‌ركه‌وتووه.
وه‌ك میدیاكان باسی ده‌كه‌ن، دوای ئاشكرابوونی تاوانه‌كه‌ش، ئه‌وروپا تووشی شۆك بووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و ژنه چالاكوانی بواری په‌نابه‌ران بووه و هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ خۆشكردنی گوزه‌رانی ئه‌وانه بووه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
پۆلیسی ئیسپانیا، دوای ده‌ستگیركردنی شۆفێره‌كه، شوێنی ته‌رمی ژنه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی دیاریكردووه، كه شوێنه‌واری توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێوه دیاربووه، بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ش، تاوانباره‌كه هه‌وڵیداوه جه‌سته‌ی ژنه‌كه بسووتێنێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، شۆفێره مه‌غریبییه‌كه، له‌و كاته‌ی به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی شارۆچكه‌ی “بایلین”ی نزیك “جه‌به‌ل تاریق” رۆیشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی كه‌شتی بپه‌ڕێته‌وه و له ئیسپانیا رابكات، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه راگیراوه و ده‌ستگیركراوه.
وه‌ك رۆژنامه ئیسپانییه‌كه باسی كردووه، هێشتا نهێنی زۆر ماوه له باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌وه ئاشكرا بكرێت، به‌تایبه‌تیش دوای هه‌ڵگرتنی ئه‌و ژنه، شۆفێره‌كه ماوه‌ی 1845 كیلۆمه‌تری بڕیوه.
له باره‌ی چۆنیه‌تی ئاشكرابوونی تاوانباره‌كه‌ش، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا دوای سكاڵایه‌كی كه‌سوكاری ژنه‌كه، به دواچوونییان بۆ كامێراكانی چاودێری كردووه، ده‌ركه‌وتووه دوایینجار سۆفیا له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگره‌كه سه‌ركه‌وتووه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا شۆفێره‌كه‌ی به گومانلێكراوی سه‌ره‌كی ونبوونی ژنه‌كه وه‌سفكردووه، دوای ئه‌وه‌ی زانیویانه شۆفێره‌كه له سنووری فه‌ره‌نساوه ئه‌ڵمانیای جێهێشتووه، یادداشتێكی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ ده‌ستگیركردنی شۆفێره‌كه ده‌ركردووه.
شۆفێره‌كه له وڵاتی فه‌ره‌نساوه، هاتووه‌ته هه‌رێمی باسكی ئیسپانیا، له‌وێوه‌ش هاتووه‌ته باشووری رۆژئاوای ئیسپانیا و ویستوویه‌تی له جه‌به‌ل تاریقه‌وه بگه‌ڕێته‌وه مه‌غریب، به‌ڵام دواجار توانراوه ده‌ستگیر بكرێت و دانی به تاوانهكهشدا ناوه.
پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه، بۆ ئاشكراكردنی ورده‌كارییه‌كانی تاوانه‌كه به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته دادگا و سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.