پارتی و نیه‌تی پشت خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی
دانا مەنمی
له ناو خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی دا هه‌میشه خه‌یاڵێك هه‌یه بۆ ڕاپه‌ڕین و په‌لاماردانی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، خۆپیشانده‌ران له‌بری تێگه‌یشتن له پایه‌كانی دیموكراسیه‌ت و تێگه‌یشتن له خۆپیشاندان وه‌ك ئامرازێك بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، ئیستغلالی ژینگه‌ی سیاسی ده‌كه‌ن و ده‌یقۆزنه‌وه بۆ په‌لاماردان و ئاژاوه‌گێڕی .
خۆپیشانده‌ران له سلێمانی هه‌ڵگری توڕه‌بونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌رین ، ئه‌وه‌ی له سلێمانی دێته سه‌ر شه‌قام موخاته‌به‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و پێی وایه به‌ردێك له ئاسمان به‌ربێته‌وه ده‌ستی پارتی تێدایه ! ئه‌و هێزانه‌ی كه خاوه‌نداریه‌تی هه‌رێمی سه‌وز ده‌كه‌ن كه گومانی تێدا نیه داشی ده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێرانن بۆخۆیشیان هێزه‌كان به سیاسه‌تی له‌گه‌ڵ گورگ گۆشت ده‌خۆم و له‌گه‌ل مه‌ڕ شیوه‌ن ده‌كه‌م كارده‌كه‌ن ، له‌لایه‌ك هاوبه‌ش و به‌شدارن له هه‌موو جوانی و ناشیرینیه‌كانی حكومه‌تداری له‌لایه‌كی تر بۆ گه‌وجاندن و یاریكردن به هه‌ست و عاتیفه‌و عه‌قڵی خۆپیشانده‌ران دروشمی بریقه‌دارو قسه‌ی گه‌وره‌تر له خۆیان بۆ موزایه‌داتی سیاسی ده‌فرۆشنه‌وه به میلله‌ت .
ئێستاش له پاش دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بن و له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێنه ده‌ره‌وه ، هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه له حقدو كینه‌ی مێژوویان دژ به پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ردیش ده‌هاڕن ! هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی یه وه‌كو گروپێكی موجاهیدی ئه‌نساری كه ده‌رهاویشته‌ی عه‌قڵ و خه‌یاڵدانی ئێرانیزمن له پێناو رازیكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا له‌كوێدا پێویست بێت دێنه گۆو له كوێشدا ئێران بیه‌وێت ستۆپیان پئ ده‌كات !
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 وه له زۆنی سه‌وز هه‌ر خۆپیشاندانێك ئه‌نجام درابێت مومكین نیه رۆل و كاریگه‌ری باڵی جوته خوشك و بزوتنه‌وه پۆپۆلیزمهكهی گۆران و حزبه موجاهیدییه ئهنساریهكهی علی باپیری تێدا بووه ، یان راسته‌وخۆ جه‌ماوه‌ری خۆیانیان به تۆپزی ناردووه‌ته شه‌قام ، یانیش عاتیفه و ختوكه‌ی خه‌ڵكیان جوڵاندووه له پێناو مه‌هامێكی سیاسی‌دا ، كه ئامانجی سه‌ره‌كییان تێكدان و خاپور كردنی ئه‌زمونی سیاسی و سه‌قامگیری كوردستان بووه .
شك له‌وه‌دا نییه كه پارتی دیموكرات سه‌ركردایه‌تی ڕێڕه‌وی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ده‌كات و هه‌موو توانا مرۆی و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له پێناو ئامانجی بنیاتنانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تسازی كوردیدا خه‌رج ده‌كات ، نزیكبونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بڕیاردانی چاره‌نوسی نه‌ته‌وایه‌تیدا ، مه‌ترسییه‌كانیش بۆ سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ی نیشتیمانیه‌كان وه بۆ سه‌ر شكۆ‌و هه‌یبه‌ت و ئامانجه‌كانی پارتی و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه نزیكتر و فشاره‌كان زیاتر ده‌بن .
له‌سه‌روی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی له سلێمانی كه پارێزگاكه‌ی له ناو غه‌رقی یاسایدایه ئێرانیه‌كان ڕۆڵ ده‌گێرێت و ههرجوڵهیهكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشنبیری له پێناو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و نه‌بوونی كاره‌با و قه‌یرانه‌كاندا كاریگه‌ری و رۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدایه ، هه‌روه‌ك خۆپیشاندانه‌كانی 27 ئه‌یلول كه سه‌ركونسوڵگه‌ری ئێران له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دایه پارتیه‌كان و رای گشتی كه باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان پارێزراو ده‌بن !!
ئه‌زموونی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له دوای خۆپیشاندانه‌كانی 17 شوباته‌وه چه‌ند جارێكی تر هه‌وڵی خۆپیشاندان و به‌لارێدا بردن و گۆڕینی ئاراسته‌كانی خۆپیشاندان دراوه به‌مه‌به‌ستی ئاژاوه‌گێڕی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، هه‌میشه له پشتی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانیه‌وه ده‌ستێكی تێكده‌ر به ده‌رونێكی نه‌خۆشه‌وه ئاماده‌گی هه‌بووه ، ئامانجیان شكاندنی شكۆ‌و هه‌یبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه ، چونكه ئه‌و خه‌یاڵه پۆپۆلیزمه فاشیزمه بوعدێكی مێژووی هه‌یه ده‌رهه‌ق به پارتی و ریبازی بارزانی نه‌مر .
پارتی دیموكراتی كوردستان ترسی نییه له خۆپیشاندان كه به‌رسڤێكی ڕه‌وایه و نهێنی هێزی مانه‌وه‌ی پارتی به درێژای 70 ساڵ ئه‌وه‌یه كه پارتی زاده‌و هه‌لقوڵاوی هه‌ناوی میلله‌تی كورده ،ئامانج و ستراتیژ‌و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئیلهامی له خه‌مخۆری و قوربانیدان له پێناو قه‌زیه‌ی میله‌تی كوردیدا وه‌رگرتووه ، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی قه‌زیه‌ی كوردییه و خه‌مخۆری ئه‌و ئه‌زموونه‌یه كه ده‌ریایه‌ك خوێنی له پێناودا به‌خشیووه .
پارتی دیموكراتی كوردستان ووردبین و دوربینه كاربۆ ده‌سته‌به‌ركردن و زامنكردنی ئازادی تاك و كۆمه‌ڵگا وه‌كو ماف و پایه‌یه‌كی دیموكراسی ده‌كات ، كار بۆ ژینگه‌یه‌كی له‌بارو گونجاو بۆ خۆپیشاندانی هێمنانه‌و مه‌ده‌نی و شارستانیانه ده‌كات ، نه‌ك زمانی تشهیرو ده‌مشڕی و جنێو فرۆشتن ،نه‌ك توندوتیژی و ئاژاوه‌گێری و په‌لاماردانی دام و ده‌زگاكانی حزب و حكومه‌ت كه رۆڵه‌ی كورد و به داهات و سه‌رمایه‌ی میلله‌ت بنیات نراون .
شارچێیتیهكانی زۆنی سه‌وز نیلی پێویسته له پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه فێری عومقی حكومه‌تداری و رێز له ئیراده‌ی به‌رامبه‌ر بگرن ،تێبگه‌ن ئه‌وه‌ی به زمانی گوڵ و شارستانیانه‌و دبلۆماسیانه به ده‌ست دێت ، هه‌رگیز به زمانی جنێو فرۆشتن و هۆنینه‌وه‌ی تۆمه‌تی سیاسی و موزایه‌دات به‌ده‌ست نایه‌ت .