سهرۆكی رژێمی سوریا ههڕهشه له یهپهگه دهكات
بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تهلهفیزیۆنی کەناڵی NTVـی رووسی رایگەیاند:”چەکدارەکانی باکووری سووریا دوو رێگایان لەبەردەمە، یان خۆڕادەستکردن یان خۆئامادەکردن بۆ هێرشی سوپای سووریا“.
سەرۆکی رژێمی سووریا بەبێ ناوهێنان، هەڕەشەی لە یەپەگەدهكات و دهلێت:” سوپای رژێمی سووریا بە زەبری هێز رووبەڕووی چەکدارەکان لە باکووری سووریا دەبێتەوە و ناوچەکان دەخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیهوه”.
دوای کشانەوەی ھێزەکانی سەر بە رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پەیەدە لەڕێی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستانـەوە، دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت.
لە مانگی ئاداری ٢٠١١ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.