ململانێكانی قادری حاجی عه‌لی و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی په‌ره‌ده‌ستێنێت

قادری حاجی عه‌لی وه‌ك یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌ سه‌ركردایه‌تی باڵێكی ناوخۆی گۆران ده‌كات و ململانییه‌كی توندی له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی هه‌یه‌ ،هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌راندن .
 
هه‌وڵه‌كانی قادری حاجی عه‌لی بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌ هه‌یكه‌لیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا دروست ده‌كات ،ئه‌م هه‌وڵانه‌ی قادری حاجی عه‌لی به‌شێكه‌ له‌و ململانێ تونده‌ی كه‌له‌گه‌ڵ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی هه‌یه‌تی ،له‌ دوای مردنی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی گۆڕان، باڵەکانی نێو بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کامێکیان حسێب بۆ ئەوەی تریان ناکات.
 
لای خۆیه‌وه‌ عادل عەزیز، پەرلەمانتاری گۆڕان، ڕایگەیاند: ”خانەی ڕاپەڕاندن لە ڕێگەی ھەڵبژاردنەوە دامەزراوە و تەنیا لەڕێگەی ھەڵبژاردنەوە ھەڵدەوەشێتەوە، بێگومان تەنھا جڤاتی نیشتمانی دەتوانێ ئەو خانەیە ھەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەو خانەیە ھەڵوەشێتەوە، دەبێ کۆنفرانس بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بگیرێت، تاوەکوو جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەڕاندن لەناو بەرنامە و پڕۆگرامی گۆڕاندا نەمێنێت، بۆیە جگە لە جڤاتی نیشتمانی، ھیچ کەسێکی دیکە ئەو دەسەڵاتەی نییە کە بڕیار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی خانەی ڕاپەڕاندن بدات“.
 
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاشیگه‌یاند:”ئەوانەی لەناو خانەی ڕاپەڕاندندا کار دەکەن، کاری باشیان کردووە و ”ڕەنگە لە ھەندێک حاڵەتدا کاری خراپیان کرد بێت“، بەڵام ‌بە گوتەی ئەو، ”خانەی ڕاپەڕاندن تائێستا کارێکی وەھایان نەکردووە کە شایەتی ڕەخنە لێگرتن بێت“.
 
هه‌روه‌ها عادل عه‌زیز گوتیشی : ”‌لەدوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، عومەری سەید عەلی ئەرکی قورس بووە، چونکە پۆستی ڕێکخەری گشتی وەرگرتووە، بێگومان بمانەوێ و نەمانەوێ لە ھەندێک شوێندا ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە، بۆیە ئاساییە لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا ڕەخنە لە عومەری سەید عەلی بگیرێت“.
Back to top button