ئه‌ندامێكی گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات

ڕۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو پاڤڵ تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی،له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كانی عێراق ڕێكه‌وتن كه‌ركوكیان فرۆشت،له‌كاتی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌خاكی كوردستان،دژ به‌هێزه‌داگیركه‌ریه‌كانی عێراق و ئێران،له‌پشته‌وه‌ دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی داو چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شه‌هیدبو،كه‌ركوكیش داگیر كرا.
 
ئێستا مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر بووه‌،16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 یش بۆخۆی هاوكێشه‌یه‌كه‌ كه‌ تێیدا خاك و خه‌ڵك فرۆشرا و شكۆو ئێراده‌ی ناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كان شكێنراو هه‌زاران ماڵ تا ئێستاش ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رن و به‌هۆی حوكمی سه‌ربازی له‌ كه‌ركوك نه‌گه‌ڕاونته‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان .
 
ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی و هاوكات یه‌كێكیشه‌ له‌ ئه‌ندامانی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ڕایگەیاند:” چەکدارانی داعش لە دەوروبەری کەرکووک بینراون و بەئاشکرا ھاتوچۆن دەکەن، هاووڵاتییانی ناوچەکەش ڕۆژانە چەکدارانی داعش دەبینن، بۆیە ئەگەر ڕێگا چارەیەکی گونجاو بۆ ئەوە نەدۆزرێتەوە، ”ئەگەرێکی زۆر ھەیە جارێکی دیکە کەرکووک ڕووبەڕووی مەترسیی چەکدارانی داعش بێتەوە“.
 
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند:” : ”دوێنێ داوام لە کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی کردووە، بەزووترین کات مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن، لەسەر ئەو پرسانەی کە پەیوندییان بە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانەوە ھەیە، بەتایبەتی ناوچەی داقووق و کاکەییەکان، بۆ ئەوەی پەیامێک ئاراستەی ئەمریکییەکان بکەن کە حکوومەتی عێراقی ناتوانێ بارودۆخی ئەمنیی کەرکووک بپارێزێت“.
 
ئاسۆ مامه‌ند ده‌لێت :” داعش لەناوچەی داقووق چەند کوردێکی ڕفاندووە، بەڵام بەرنامەی ئەوەی ھەیە کورد ئەو ناوچەیە چۆڵ بکات، بۆیە ”ئەگەر حکوومەتی عێراقی ئەو ناوچانەی پێ ناپارێزرێت، پێویستە داوا لە ھاوپەیمانان بکرێت ئەو ناوچانە بپارێزێت، یان ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناو کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان، تاوەکوو پارێزگاری لەو شوێنانە بکات“.
 
هه‌روه‌ها ده‌شلێت :” ئەگەر پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناو کەرکووک، ”جارێکی دیکە مەترسییەکی گەورە بۆ ئەو شارە درووست دەبێت، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، حکوومەتی عێراق ناتوانێ بارودۆخی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بپارێزێت، چونکە لەناوچەی حەویجە و خوارووی کەرکووکەوە حکومەتی عێراق تەنھا شەقامە سەرەکییەکانی بە دەستەوەیە، ئەگینا داعش بەئاشکرا جموجوڵی ھەیە“.
 
خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ڕێكه‌وتنی بالێكی یه‌كێتی بوو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك و خورماتوو خانه‌قین ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكرێت ،گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر دەردی پارە و پولیان ھەیە، کەرکووک و خانەقینیان فرۆشت ته‌نها له‌ پێناو هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌تانكه‌ر به‌ره‌و ئێران .
Back to top button