گوتهبێژی یهكێتی : ئهگهر له حوكمرانیهتی ئایندهی عێراق بهشدار بین دهبێت یهكگرتوو بین

گوتهبێژی یهكێتی بۆ پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق باس له جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکان دهكات .
سەعدی پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند: ”ئەگەر باس لەسەر ناوەندیەت و ئارامییە لە عێراقدا، ئەوا ئەو حزبانە هیچ یەکێکیان ئەوەندە دەنگی نەهێناوە کە بڵێن زۆرینەیەکی ڕەهای هەیە و بەتەنیا عێراق بەرەو دیکتاتۆری دەبات، تەنیا کاتێک نەبێ کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەتوانێت هێز بەکار بهێنێت، ئەویش بەبێ گەڕانەوە بۆ دەستوور، ئەوەش بابەتێکی جیاوازە و پەیوەندی بە حوکمڕانییەکی دەستووری نییە“.
سهعدی پیره ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی ڕاشیگهیاند:” لە ناو کوردستاندا دەبێت، بە پلەی یەکەم پارتی و یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە قسە بکەن، دەشڵێت: ”ئەگەر ئێمە بمانەوێت لە حوکمی عێراقی ئایندەدا بەشدار بین دەبێ یەک بین، بۆ ئەوەی پێگەیەکی بەهێزترمان هەبێت، بۆیە جارێکی دیکە دەیڵێمەوە هیچ کەس ناتوانێت بە هاوپەیمانێتی و قەرارات و بە پێچەوانەی دەستوور زیان لە کورد بدات، چونکە کورد دەتوانێت باشترین بەرگری لە خۆی بکات، تەنیا ئەو کاتانە کورد زیانی کردووە، کە بابەتەکانی خۆی بە شەخسی کردووە، چونکە داخوازییەکانی کورد دەستوور قبوڵی کردووە“.
گوتهبێژی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان سهبارهت به بزوتنهوهی گۆڕان و هاوپهیمانی دیموكراسی و كۆمهڵی ئیسلامی كه مهیلیان بۆ حكومهتی عێراق زیاتره تاكوردستان گوتی :”ئەوانە بابەتێک نین، چونکە ئەوان قبوڵیان کرد، کە ئەمانە بێنە ناو سیاسەتەوە، دواتر دەنگیان هێناوە، گوتیشی: ”هەروەها کورسییەک، یان، دوو کورسی تا سێ کورسییان هەیە، بۆیە ئەو گفتوگۆیانە پەیوەندی لە گرژییەکانی بەرلە هەڵبژاردنەوەیە، ئێستا بارودۆخێکی دیکەیە“.