راپۆرتێكی ئێرانی له‌سه‌ر سوریا، روسیای له‌ شه‌ڕه‌كه‌ گڵاند

خواكوڕك

رۆژنامه‌یه‌كی روسی ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ هۆكاری به‌شداریكردنی روسیا له‌ پشگیری كردن و به‌شداری كردن له‌شه‌ڕی ئه‌و وڵاته‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ راپۆرتێكی سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی كه‌ پێشووتر به‌ پوتینی دابوو.

رۆژنامه‌ی گازێتۆی روسی راپۆرتێكی له‌سه‌ر شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانی سوریا بڵاوكردۆته‌وه‌ و هۆكاره‌كانی به‌شداری كردنی روسیای له‌و جه‌نگه‌ ئاشكرا كردووه‌ و نووسیویه‌تی، له‌سه‌ره‌تادا نا ئارامیه‌كانی ناوچه‌ سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكراینا، ئه‌و وڵاته‌ی سه‌رقاڵ كردووه‌. به‌ڵام كاتێك راپۆرتێكی ئێرانی له‌سه‌ر ره‌وشی سوریا ده‌گاته‌ ده‌ستی سه‌رۆكی روسیا، پوتین رازی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆتایی هێنانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا و رووده‌كاته‌ سوریا.

راپۆرته‌كه‌ی ئێران له‌لایه‌ن قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی، له‌ دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی روسیا، كه‌ ساڵی 2014 ئه‌نجامدراوه‌، وورده‌كانی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی روسیای له‌ سوریا ئاشكرا كردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری كردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌ڕی سوریا.

له‌ راپۆرته‌ ئێرانیه‌كه‌ ئه‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، كه‌ هێشتا دره‌نگ نه‌بووه‌ بۆ به‌شداری روسیا له‌و جه‌نگه‌، و له‌و ناوچه‌یه‌دا روسیا باشتر ده‌توانێ كۆنتڕۆڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكات و پارسه‌نگی هێز له‌ سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت.

Back to top button