ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستی پیكرده‌وه‌

ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی گرانی، ڕەوشی خراپ و ناجێگری ئابووری و هەڵکشانی بەهای دۆلار لە ئێران لە زیاتر لە دە شوێنی بازاری تاران کاسبکاران و دووکانداران دەستیان داوەتە خۆپیشاندان و دروشمی دژ بە حکوومەت دەڵێنەوە و هاوکات لە چەند شاری دیکەی وەک شیراز، قوم و قشم خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەستی پێکردووە.
دابەزینی بەردەوامی بەها تمەن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سەخت بوونی گوەزران و باری ئابوریان، بۆ جاری دووەم لەم ساڵدا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان لە شەقامەكانی تارانی پایەتخەت سەری هەڵدایەوە، ئێوارەی دوێنێ بەهای تمەن گەشتە 85 هەزار ڕیاڵ بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی كە ژمارەیەكی پێوانەی دابەزینی نرخی تمەنە.
 
بەشێكی زۆری خۆپیشاندەران ئەو خاوەن و دوكان و بازرگانانەبوون كە دوكان و بازاڕەكانیان داخستبوو، لە دروشمەكانیاندا، دەستوەردانی وڵاتەكەیان لە سوریا بە هۆكاری نەهامەتیەكانیان ناوبرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 2018/6/25 خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان شێوازێکی دیکەیان بە خۆیانەوە گرت و وێڕای مانگرتن، جەماوەرێکی زۆر گەمارۆی پەرلەمانیان داوە و بە ناچاری پەرلەمان داخراوە.
 
خۆپیشاندەر لە بازاری “سبزە میدان” (عەلوە)ی تاران و بەهارستان، بازاری لالەزار، و چەند شوێنیکی دیکە دەستیان دایە خۆپیشاندان و لە دەوروبەری پەرلەمان و هەندێ شەقامی دیکەی تاران هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژە هێرشیان کردە سەر خەڵک و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران ڕووی داوە.
Back to top button