بێ چیا و نمای نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ كه‌سێك توانای بریاردانی له‌ ناو گۆڕان دا نییه‌

چیاو نما کوڕانی نەوشیروان مستەفا دەست بەسەر بزوتنەوەکەی گۆڕاندا دەگرن و بێ ئەوان هیچ کەسێک توانی دەرکردنی هیچ بڕیارێکی نیە.
 
لەم دواییانەدا بارودۆخی ناوخۆی بزوتنەوەکە گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووەو بەشێک لەسەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەکە یان وازیان هێناوە یان خۆیان لەکارکردن بۆ بزوتنەوەکەیان دورخستۆتەوە، وازهێنان و دورکەوتنەوەی هەندێکیان پەیوەندی بەو قۆرخکاریەوە هەیە کە ئێستا (چیا و نما) کوڕانی نەوشیروان مستەفا پەڕەوەی دەکەن.
 
به‌پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” هەریەکە لە (عوسمانی حاجی مەحمود و قادری حاجی عەلی) بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی بزوتنەوەکەوە لەلایەن (چیا و نما)وە کوردستانیان بە جێهێشتووه‌، کێشەکانی بزووتنەوەی گۆران ئێستا بەردەوام لە تەشەنە سەندندایەو گەیشتۆتە ئاستێک کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستەمە، ڕێکخەری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عومەری سەید عەلی تا ئەوکاتەی خۆی لەژێرسایەوسێبەرو بڕیارەکانی (چیا ونما) دا بێت ده‌توانێت بمێنێته‌وه‌ له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان .
لەئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان لەبەرگی دوبەرەدا دەردەکەوێت، ئەوانەی لەکوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە نزیکن و بەبزوێنەری کارەکانی گۆران ناودەبرێن و ئه‌وانه‌یشی كه‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی كوڕانی نوشیروان مسته‌فادان هاوشێوه‌ی (عوسمانی حاجی مه‌حمود و قادری حاجی عه‌لی ) هه‌ڵهاتوون به‌ره‌و هه‌نده‌ران .
Back to top button