ڤیدیۆ:ئیبراهیم جەعفەری عێراق شەرمەزار دەكات
بە هۆی لێدوانە ناڕاست و هەڵەكانی وەزیری دەرەوەی عێراق چەندین جار عێراق بۆتە مایەی گاڵتەجاڕی میدیاكان”.
لە تازەترین لێدوانە سەیرەكانی چەعفەری كە لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك پسپۆڕی ڕوسی لە بواری پەیوەندییەكانی دەرەوە ئەنجامی داوە فیدڕاڵیەتی هیندستانی پێ لە پێشترە لە فیدڕاڵیەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كاتێكدا هیندستان نیوەی چلەكانی سەدەی ڕابردوو فیدڕاڵیەتی ڕاگەیاندووە و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ساڵی ١٧٩٨ بۆتە فیدڕاڵی بە دەستور”.
جیا لەوە جەعفەری پێی وایە ئەمریكا گەورەترین وڵاتی فیدڕاڵیە لە جیهان بەڵام نازانێت ڕوسیا لە ئەمریكا گەورەترە”.