هاوپه‌یمانییه‌تی گۆران و كۆمه‌ڵ و به‌رهه‌م ساڵح بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان شكستی هێنا
چوار لایەنە ناڕازییەكە نەگەیشتنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی‌و دروستكردنی یەك لیست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و گفتوگۆكانیان لەسەر ئەو پرسە “شكست”ی هێناوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبونه‌وه‌كانی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به ” خواكوڕك” ڕاگه‌یاند :””ئاڕاستەیەك لەناو گۆڕان‌و ئاڕاستەیەك لەناو كۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ یەك لیستیدا نەبوون پێش هەڵبژاردن، پێیانباشبوو ئەو پرسە بكەوێتە دوای هەڵبژاردن‌و لەناو پەرلەمان ئەوكارە بكەن”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی “خواكوڕك” كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گوتی :” سەرەتا گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی یەك لیستی بووە لە نێوان هەرچوار حزبەكەدا، كاتێك ئەوە سەركەوتوو نەبووە، هەوڵێكی دیكە دراوە بۆ یەك لیستی لە نێوان گۆڕان‌و هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵح، بەڵام ئەوەش سەركەوتوو نەبووە.
چەند ڕۆژێك بەرلە جەژنی ڕەمەزان، زیاتر لە 20 بەرپرس‌و كەسایەتی دیار لە گۆڕان‌و هاوپەیمانی كۆبوونەوەیەكی فراوانیان ئەنجامداوەوبۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك لیست دروست بكه‌ن و ڕای فه‌رمی حیزبه‌كانیان گه‌ڵاڵه بكه‌ن ، ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌ی لای قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هه‌بووه لای گۆران نه‌بووه‌و ئامادەیی پیشان نەدا‌وه بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح .
كۆمه‌ڵی ئیسلامی بەشێكیان ئامادەنەبوون‌و كێشەیان لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی پێشووی كۆمەڵ هەیە كە ئێستا لەناو هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵحدان‌و پێشیانوایە خۆیان لە ڕووی جەماوەرەوە بە هێزن‌و پێویستیان بە هاوپەیمانێتی نییە‌و دەیانەوێت دەنگی خۆیان بەڕوونی بزانن.
بەشێكیش لە گۆڕان گومان‌و دودڵییان هەیە بەرامبەر قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح پێیانوایە به‌رهه‌م ساڵح به ته‌نهایه‌وكاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك نییه، سەرئەنجامیش كۆمەڵ له قسه‌ی گۆران ده‌رناچێت وپێشتر ڕاوێژی به گۆران كردووه‌ورازینه‌بوون كۆمه‌ڵ بچێته هیچ هاوپەیمانێتییەك ، هەربۆیە هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌یان سەرینەگرت‌و شكستی هێنا.