نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا

میدیاكانی توركیا ئاشكرایان كردووه‌” نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ، مه‌ولودچاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و پیرۆز بایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لێكردوون”.

وه‌ك میدیاكانی ئاشكرایان كردووه‌، نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، به‌ڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی هیچ راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە نییە.

شایانی باسه‌” رۆژی یه‌كشه‌ممه (24-6-2018)‌، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا بۆ 13ـه‌مین سه‌رۆككۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو. ئاكپارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی براوه‌ی یه‌كه‌م بوون.

Back to top button