گۆران داشی خۆی به‌رامبه‌ر باڵی ده‌ستڕۆیشتوو جوڵاند

خواكوڕك

رێكه‌وتنی یه‌كیتی به‌سه‌رپه‌رشتی هێرۆ، و گۆران به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌وشێروان، ماوه‌ی ساڵێكی نه‌برد ده‌یان كێشه‌ی جۆرا و جۆری تێكه‌وت، ئه‌مرۆش له‌كاردانه‌وه‌ی دادگایی كردی عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، گۆڕان لێژنه‌یه‌كی بۆ سۆراخی داهاتی سلێمانی پێكهێنا.

دوای ئه‌وه‌ی باڵی ده‌سترۆیشتوو له‌ رێگه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركرد، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌ی پارێزگای شاره‌كه‌وه،‌ لێژنه‌یه‌كی پێكهێنا بۆ به‌دواداچوونی داهاتی گومرگه‌كان و پاره‌ی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كان و داهاته‌كانی دیكه‌ی پارێزگای سلێمانی.

پێشتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان چه‌ند جارێك گرووپێكی ناو یه‌كێتی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كردبوو، كه‌ ده‌ستیان له‌ دۆسیه‌ی بردنی ده‌یان ملیۆن دۆلاری پارێزگای سلێمانی هه‌یه‌، و به‌رێوبه‌ری گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له‌ سلێمانی ئه‌وه‌ی پشراست كردۆته‌وه‌ كه‌ پاره‌ی و داهاتی سلێمانی له‌ناو خۆی شاره‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێته‌وه‌.

هەر لەسەر ئەو پرسە پێشتر خواكوڕك ئەوەی بڵاو كردەوە كە رێكەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان روپۆشێكی كاتیە بۆ شاردنەوەی رێكەوتنی نێوان بنەماڵەی نەوشێروان و هێرۆ، ئەم  رێكەوتنە، لەسلێمانی لەسەر ئاستی داهاتی سلێمانی و نەوتی ئەو دەڤەرە كراوە كە تێدا دلێری سەرید مەجید بەشدار بوو.

Back to top button