له ماوهی شهڕی داعش دوو هەزار و ٣٠٣ کەس بێسهرو شوێن بووه
به پێی داتاو زانیارییهكان لەماوەی شەڕی داعش لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ھەزار كەس بێسەروشوێن بوونە.
لە میانی بەشداریكردن لە کۆنفڕانسی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە ھەولێر مەحموود حاجی ساڵح، وهزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند: “لە ماوەی شەڕی داعش ٢ هەزار و ٤٩٥ کەس لە کوردانی ئێزدی، لەلایەن وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان تۆماركراون. لە كۆی ئەو ژمارەیەشدا دوو هەزار و ٣٠٣ کەسیان هیچ زانیارییەكیان لەبارەوە نییە”.
وهزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕاشیگهیاند:” تائێستا دوو هەزار و ٣٦ دۆسیەی تاوانی توندوتیژی سێکسی لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە تۆمار کراوە، كە دژ بە كچان و ژنانی ئێزی ئەنجامدراوە، لە نێویاندا ھەزار و ٥٢ كەسیان تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵی بوو، ٩٤٨كەسی دیكەش تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵییە”.