سلێمانی دان به نه‌وه‌ی نوێ‌دا نانرێت و وه‌كو حیزب مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت
هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی دیموكراسی ئاماده‌نین وه‌ك حیزب مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ دابكه‌ن و هیچ كۆبونه‌وه و پێوهندێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وحیزبه دانییە.
ڕۆژی١٢ی ئایاری ئەمساڵ، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو تێیدا دووحیزبی نوێی لە ھەرێمی كوردستان دروستبوون كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و نه‌وه‌ی نوێ ) له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا نه‌وه‌ی نوێ ٤ كورسی و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ٢ كورسییان به ده‌ست هێنا .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح نه‌وه‌ی نوێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی دروستكراوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتن ، ئه‌و ده‌نگانه‌یش خه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاته بۆ شاسوار عبدالواحید و قه‌واره‌كه‌ی ئه‌گه‌رنا نه‌یانده‌توانی ٤ كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن .
شاسوار عبدالواحید له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می قهوارهكهیدا كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی توندی ئه‌ندامه‌كانی و به كه‌سێكی به كه‌سێكی تاكڕهویان له‌قه‌ڵه‌م دا و كۆنگره‌كه‌یش دور له به‌ها دیموكراسیه‌كان به‌ستراو ئه‌ندامانی كۆنگره به میزاجی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه دیاری ده‌كرا نه‌ك به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه هه‌لبژێردرێن.