پەرلەمانتارێک: درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان کودەتای سپییە

لەگەڵ ئەوەی ئەنجامەکانی هەلبژاردنی ۱۲ی ئایار لەلایەن کۆمسیۆن،ڕاگەیێندران، بەهۆی  ناڕەزایەتی چەند حزب و کیانێکی سیاسی لە ئەنجامەکان ناڕازین، هەر ئەمەش وای کردووە کە چەند پەرلەمانتارێک لەهەوڵی درێژکردنەوەی،تەمەنی پەرلەماندابن.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتارى كورد له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: “به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له‌ 116 په‌رله‌مانتار له‌ شیعه‌ و سوننه‌ و كورد، داواى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك، ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “پره‌نسیپ و بنه‌ما لاى حزبه‌كانى عێراق به‌بێ جیاوازى، تا ئه‌و شوێنه‌ بڕ ده‌كات، كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییاندا ده‌گونجێت”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كه‌ له‌عێراق ده‌ستوور به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپ و كه‌سایه‌تییه‌كان شی ده‌كرێته‌وه‌، به‌ پێویستیشی ده‌زانێت په‌رله‌مانى عێراق به‌گشتیی و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی به‌تایبه‌تی، ڕێگه‌ له‌و هه‌وڵه‌ بگرن، چونكه‌ له‌ ئاینده‌دا ده‌بێته‌ مه‌ترسیی و كوده‌تاى سپی به‌سه‌ر ده‌ستوور و یاساكانى ده‌وڵه‌ت.

دادگاى باڵاى ئیتیحادی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ڕایگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان، نادروسته‌ و لێدانه‌ له‌ ده‌ستوور.

دادگاى ئیتیحادى، له‌ بڕیارێكیدا سه‌باره‌ت به‌ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: “هه‌ر بڕیارێك له‌دواى 45 ڕۆژ له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌ربچێت، ده‌ستووریی نییه‌”.

Back to top button