په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كۆده‌بێته‌وه.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه پەرلەمانی کوردستان كۆببێته‌وه و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەری جیا جیا بکرێت.”
ئەمڕۆ سێشەممە 26-6-2018 پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە یەکی خولی بەهارە ئەنجام دەدات، به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی كه به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مرۆی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان روونده‌كاته‌وه, و دانیشتنەکە لە 9 تەوەر پێکدێت.”
به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان, هەمواری یاسای پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان، پڕۆژەیاسای میلاکات، پرۆژەیاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤ، گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەمواری یاسای پارێزەرایەتی، هەمواری یاسای سندووقی خانەنشینی، هەروەها دەستلەکارکێشانەوەی دوو ئەندامی پەرلەمان لە لیژنەکانی مافی مرۆڤ و ئەوقاف و چوونیان بۆ لیژنەکانی پێشمەرگە و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک تەوەرەکانی ئەمڕۆی دانیشتنی پەرلەمان دەبن.”