هەرەشە لە پەرلەمانتاران دەكرێت لەسەر گەندەڵیەكانی سلێمانی

خواكوڕك
 
پاش 23ی حوزەیران و بەدیاری كراوی لە پاش رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان دەزگای ئەمنی سەرپشك كراوە لە سلێمانی هەركەسێك دژی دەسەڵاتی سلێمانی لێدوان و بەڵگە بخاتە روو، دەستكراوە بێت بەرامبەریان،
 
لەدواین هەواڵماندا كە لە 8ی ئەم مانگە بلاو كراوەتەوە، خواكوڕك نهێنی هەرەشەكانی سەر ئەندام پەرلەمان و رۆژنامەنووسەكانی زۆنی سەوز ئاشكرا دەكات، لەو بارەیەوە چەند بەڵگەیەك دەخاتە روو، وەك لە پێشتر دا ئەوەمان لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاو كردەوە، كە ئەو بەڵگەیە نەك تەنها بوە هەرەشە لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانانەی كە ویستیان قسەی لەسەر بكەن بەڵكو بەفەرمی كۆمەڵ و گۆڕان و چەند ئەندام پەرلەمانێكیش ئاگادار كرانەوە كە دەست بۆ ئەو بەڵگە نەبەن مەگەر نا خۆتان بەرپرسیار دەبن لە هەر كاردانەوەیەكی پێچەوانە.
 
هەر لەهەواڵەكەدا خواكوڕك ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەم بەڵگەنامەیە بەڵگەنامەیەكە كە هەردوو بەرپرسی ( گۆڕان و باڵی دەسترۆیشتوو و قورغكار) تۆمەتبار دەكات وەك ( نەوشێروان مستەفا و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) بە بردنی نەوت كەركووك، بۆیە نە سۆڕان عومەر نە عەلی حمە ساڵح و نە عیزەت سابیرو نە هاتنە سەر خەتەكەی شێركۆ جەودەت بەردەوامی كرد.
 
بەڵام لەدواین زانیاری كە دەستی خواكوڕك كەوتووە و لە بەشێكی میدیاكانیش بڵاو كراوەتەوە، د.شێركۆ جەودەت ئەندام پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی یەكگرتوو ئەوە ئاشكرا دەكات لەسەر دۆسیەی نەوتی كوردستان و بردنی نەوتی كەركووك بەتانكەر بۆ ولاتی ئێران هەرەشەی لێكراوە.
 
د. شێركۆ جەودەت كە سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانیشە ئەوەش ئاشكرا دەكات، لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنی حزبەكەیدا رایگەیاند كە بەهۆی بەدواداچوونەكانیانەوە بۆ دۆسیەی نەوت و ئەو گەندەڵیانەی لەو بوارەدا دەكرێن، مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و كەسوكاری هەیە.
 
شایانی باسە پێشتر ئەو ئەندام پەرلەمانەی یەكگرتوو كۆمەڵێك گەندەلی و بردنی نەوتی كەركووك لەلایەن هێرۆ برایم سەركردەی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی، كە لەلایەن ناوەندی بڕیاری یەكێتییەوە بەباڵی قۆرخكار نێودەبرێ، ئاشكرا كردبوو. د. شێركۆ جەودەت لە وتارێكی دا زانیاری نوێ و تێروتەسەلی لەسەر بەقاچاخ فرۆشتنی نەوتی كوردستان و گەندەڵییەكانی دۆسیەی نەوت بڵاوكردەوە كە بەڵگەی خواكوركیشی لەگەڵ بەكار هێنابوو، لەسەر ئەو دۆسیەیە هەرەشەی لێكراوە.
Back to top button