نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌كات
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، له په‌یامێكی پیرۆزبایی دا كه ئاراسته‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا زیاتر پێشبكه‌ون، له‌پێناو پێشخستنی ئارامی و پێشكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ده‌كاته‌وه له‌پێناو چاره‌سەری ئاشتییانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا”.
ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه:
به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان،
سەرۆكی كۆماری توركیا،
به‌بۆنه‌ی سەركه‌وتنی بەڕێزتان بۆ سەرۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له سیسته‌مێكی تازه‌دا و سەركه‌وتنی پارته‌كه‌تان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنێكی گه‌وره‌دا كه تیایدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر بەرز له ده‌نگدەرانی توركیا به‌شدار بوون، پیرۆزبایی له ئێوه و پارته‌كه‌تان و هه‌موو پارته سەركه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی توركیا ده‌كه‌ین .
له سەرده‌می ئێوه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیا و هەرێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش كاریگەرییه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له‌سەر ئارامی و پێشكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵك، نموونه‌یه‌كی زۆر گرنگیش بوو بۆ ناوچه‌كه. ئێمه وه‌ك هەرێمی كوردستان، جارێكی دیكه‌ش به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاره‌زوومه‌ندیی هه‌میشه‌ییمان بۆ درێژه‌دان به پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
جه‌ختكردنه‌وه‌تان له گوتاری سەركه‌وتنتاندا له‌سەر به‌هێزتركردنی كاركردنتان له‌پێناو نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاوازییه‌ك، مایه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌مووان پشتیوانی لێ بكه‌ن. له سەرده‌می ئێوه‌دا زۆر قه‌ده‌خه‌كاریی نادادپەروەرانه هه‌ڵگیران، هیوادارین ئێستاش جارێكی دیكه هه‌موو لایه‌ك له‌پێناو ئاشتیدا هاوكاریی بەڕێزتان بكه‌ن. حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بەرده‌وام پشتیوانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سەری ئاشتیانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان
26/6/2018