نه‌وزاد هادی: 860 خانووی گوندی كۆڕی پێش جه‌ژنی قوربان دابه‌ش ده‌كرێت

نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌ ناو پرۆژه‌ی گوندی كۆری رایگه‌یاند، پێش جه‌ژنی قوربان، 860 خانووی گونده‌ كۆڕی دابه‌ش ده‌كرێت، 140 خانووه‌كه‌ی تر مانگێك پاش جه‌ژنی قوربان دابه‌ش ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌م 140 خانووه‌، هێشتا ته‌واو نه‌بووه”.

نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، تاخیر بوونی گوندی كۆڕی په‌یوه‌ندی به‌ قه‌یرانی دارایی هه‌یه‌، ده‌نا ئێمه‌ وه‌ك پارێزگا زه‌ویمان دیاری كردووه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ و كۆمپانیاكه‌ش هه‌یه‌، به‌ڵام هۆكاری دواكه‌وتنی خانووه‌كان، قه‌یرانی سه‌ختی دارایی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و هه‌زار خانووه‌، دابه‌ش ده‌كه‌ین پێش جه‌ژنی قوربان و پاش جه‌ژنیش وه‌جبه‌یه‌كی تر ته‌واو ده‌بێت و دابه‌ش ده‌كه‌ین”.

نه‌وزاد هادی هه‌روه‌ها گوتیش هیچ كه‌سێك مافی ناوفه‌وتێت به‌ڵام له‌هه‌وڵداین، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو خانووه‌كان دابه‌ش بكرێت، وه‌ ده‌شلێـ” چوار هه‌زار خانووه‌كه‌ی تریش به‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ته‌واو ده‌بێت، گه‌ر كۆمپانیا قستی بانگی راكێشێت”.

 

Back to top button