چاودێرێكی سیاسی به‌به‌ڵگه عه‌بادی به‌درۆ ده‌خاته‌وه
ته‌نیا كوردی چاودێری سیاسی و نووسه‌ر له‌مه‌ر لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق عه‌بادی به‌درۆ ده‌خاته‌وه و ده‌لێـ”مایک پێنس چی بە عەبادی گوتووە و عەبادی چی نووسیوە؟ دیسان عەبادی میدیای کوردی بە هەڵەدا برد!
هه‌روه‌ها كوردی ده‌شلێـ”تەواوی پێوەندییە تەلەفۆنییەکەی مایک پێنس کۆشکی سپی بڵاوی کردووەتەوە ئەوەی بۆ راگەیاندن بگونجێ، لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکە هیچ ئاماژەیەکی وا نییە کە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس بڵێ عێراقی یەکگرتوو بە هێز، چونکە ئەمەریکاییەکان هەمیشە ئەگەر بڵێن عێراقی یەکگرتوو بەهێز لەگەڵ ئەوەش دەڵێن عێراقی یەکگرتوو و بەهێزی فیدراڵی، بەڵام پێنس هیچی وای نەگوتووە ئەمجارە و باسی ئەمەی هەر نەکردووە. لە بەیاننامەکەی عەبادی وەک هەمیشە تەبعی ئەو کابرایە وایە لە راگەیاندراودا بەبێ ئەوەی هەندێ وشە بگوترێ زیادی دەکات”.
هه‌روه‌ها چاودێره سیاسیه‌كه ده‌لێـ”فەرموو سەیری راگەیاندراوی کۆشکی سپی بکەن بزانن لەکوێ مایک پێنس گوتوویەتی عێراقی یەکگرتوو بەهێز؟
Vice President Mike Pence spoke today with Prime Minister Haider al-Abadi of Iraq. The leaders discussed progress on certifying the May 12th election and working to form a new government that is based on the result of the election and is representative of all of Iraq’s citizens. Vice President Pence expressed gratitude for Iraq’s support to the international coalition to defeat ISIS and noted that more security and economic improvements in Iraq were necessary to capitalize on ISIS’ defeat. The Vice President and Prime Minister Abadi also conveyed their shared commitment to protecting victims of religious persecution at the hands of ISIS and discussed USAID Administrator Mark Green’s upcoming visit to Iraq in support of this effort.
له كۆتایش دا نووسه‌ر ده‌نووسێـ”من کێشەم لەوە نییە عەبادی چی بۆ خۆی دەنووسێ، بەڵام لام سەیرە کە میدیای کوردی بۆچی دەبێ یەکڕاست بە نووسینگەی عەبادی باوەڕبکە و نەچێتە سەر راگەیاندراوی ئەمەریکا کە لەوێ چی دەگوترێ و راستی پێوەندییە تەلەفۆنییەکە چۆنە؟