هیچ رێگایه‌ك نه‌ما له‌هه‌ولێر چه‌ك هه‌ڵگری

پاش ئه‌و رووداوانه‌ی له‌هه‌ولێر روویدا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان هاته‌ سه‌ر خه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بریاری دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌ چه‌ك هه‌ڵگرتن نه‌دات و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت چه‌ك هه‌ڵگرێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیش هه‌بێت”.

جه‌لال په‌رێشان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك بریاری داوه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشت خه‌ڵكی كوردستانه‌، به‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت، ئێمه‌ش هه‌موو جۆڕه‌ چه‌كێكمان قه‌ده‌غه‌ كرد، جا ئه‌م كه‌سه‌ كێیه‌ و مۆڵه‌تی هه‌یه‌ یان نا، هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ چه‌كیان لێده‌ستێنرێت، سزای مادیش ده‌درێن”.

جه‌لال په‌ریشان هه‌روه‌ها گوتیشی” ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ده‌وام چه‌ك هه‌ڵده‌گرن ده‌بێت چه‌كه‌كه‌یان له‌ ده‌وام جێبهێلن، رێگا پێدراو نیه‌ له‌ كاتی ته‌واو بوونی ده‌وام چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێته‌وه‌، چونكه‌ چه‌كه‌كه‌ی لێده‌ستێنرێت، سزاش ده‌درێت بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا به‌چه‌ك نادرێت”.

په‌رێشان هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان به‌فه‌رمی رایگه‌یاندووه‌، كه‌ هیچ كه‌سێك پارێز به‌ندی بۆ ناكرێت، كوری به‌رپرسیش بریاری گرتنی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر چه‌كی لابێت، ده‌بێت بگیرێت و سزابدرێت، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شی دابگیرێت و ئه‌گه‌ر دووباره‌ش بوویه‌وه‌، ده‌گیرێت”.

Back to top button