كاندیدی ئێران بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌بێت
ڕۆژنامه‌ى عوكازى سعوودی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاشكرا كردووه، له چه‌ند رۆژی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ له‌نێوان باڵیۆزی ئێران له به‌غدا و سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕێوه چووه، كه ئامانج لێی، سه‌رۆكایه‌تیكردنى مالیكییه بۆ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، به‌ڵێنی به ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزى تاران له به‌غدا داوه، گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، پێكبهێنێت”.
رۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌سجدی و مالیكی دواى ئه‌وه هات كه باڵیۆزه‌كه‌ى تاران له به‌غدا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه براوه‌كان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دابوو، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه تاران به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه له پشت مالیكی ده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنێت و ڕووبه‌ڕووى هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادى و موقته‌دا سه‌در، بوه‌ستێته‌وه.
شایانی باسه ئیئتیلافی مالیكی، دوێنێ له‌سه‌ر زارى په‌رله‌مانتارێكییه‌وه ئاشكراى كرد، كه تائێستا هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌ك نه‌كراوه و له گفتوگۆی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، پێكبهێنن.