له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسی چاكسازی كراوه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شانده‌كه رایانگه‌یاندووه، هاوکاردەبن بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی له‌حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
ئه‌مرۆ 26ی 6ی 2016 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له رامۆن بێكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس له‌و كێشه و گرفتانه كراوە كه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق دروستبوون، لەو باره‌وه هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر په‌له‌كردن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌ت. رۆڵی كارا و كاریگه‌ریی لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش له گفتوگۆكان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا دووپاتكرایه‌وه.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەت، هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له بواره‌كانی مرۆیی و به‌ره‌وپێشبردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە. نێچیرڤان بارزانى هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاى له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی و سیسته‌می بانكی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به گرنگ وه‌سفكردووە تاكو لەو بوارانه‌دا سوود له پسپۆڕییان وه‌ربگیرێت.