فه‌رمانده‌یه‌كی داعش به‌ناوی مەلا نەوزاد ئەلجەوالی له‌ باشوری كه‌ركوك كوژرا

ماڵپەڕی ئەلسومریەی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی حوزه‌یرانی2018 بە پشتبەستن بە زانیارییانه‌یكه‌له‌لایه‌ن سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاوی کراوه‌ته‌وە لە سه‌ر شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و گرووپی تیرۆریستیی داعش لە باشووری کەرکووک “مەلا نەوزاد ئەلجەوالی” یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی داعش کوژراوە.
 
ئه‌لسومریه‌ی عیراقی ئاماژەی بەوەش کردووە دانیشتوانی گوندی “ئەلدوکەشمان” لە نێوان دوو ناحیەی “تازە و ڕەشاد” لە باشووری کەرکووک بە هاوکاریی هێزە عێراقییەکان توانیویانە مەلا نەوزاد ئەلجەوالی بکوژن”.
 
پاش داگیرکردنی کەرکووک و خورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە بە هاوکاریی گرووپێکی خیانەتکاری ناو یه‌كیتی ڕووی دا و دوای نەمانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانە، ئاسایش و سەقامگیری ئەو ناوچانە زۆر خراپ بووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دیاردەی کوشتن، ڕفاندن ڕوو لە زیادبوونە و داعش خەریکە چالاکییەکانی لەو ناوچانە زیاتر دەکات.
Back to top button