یه‌كێتی هۆشداری ده‌داته گۆران له ئه‌گه‌ری برینی هاوكارییه‌كانیان
ساخته‌كاری یه‌كێتی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12ی ئایار پێكهاته سیاسییه‌كانی له هه‌ڵبژاردن بێ هیوا كرد و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان زیاتر باسی ته‌زویره ساخته‌كاری هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن تا شكستی هه‌لبژاردن بۆ پێداچونه‌وه به خۆیان و ده‌نگه‌كانیان ،باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی بە قازانجی کاندیدە دەرچووەکانی خۆی ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12ی ئایار كرد .
به‌پێی زانیارییه‌كانی ژووری هەڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان : 150 هه‌زار ده‌نگی حزبه‌كه‌یان به ساخته‌كاری بۆ كاندیده ده‌رچووه‌كانی یه‌كێتی ڕۆیشتوون ،جگه له ده‌نگی حیزبه‌كانی تر كه له بازنه‌ی سلێمانیدا به‌ربژێریان هه‌بووه .
له‌لایه‌كی تره‌وه تائێستا باڵی ده‌سترۆیشتوی یه‌كێتی هاوكاری ماددی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات و هه‌ریه‌ك له هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری (تاڵه‌بانی) و كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌شێك له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن ئاگاداری ئه‌و هاوكارییهن ،له‌لایه‌ن یه‌كێتی یه‌وه گۆران ئاگادار كراوه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری بڕینی ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی كه به گۆران دراوه .
به پێی زانیارییه‌كانی ساخته‌كارییه‌كانی یه‌كێتی درز‌و كه‌لینی خستووه‌ته نیو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هاوژینی جلال تاڵه‌بانی و كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ،چونكه له ئێستادا بزوتنه‌وه‌ی گۆران له سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته گه‌ر دژ به یه‌كێتی ،هه‌روه‌ها هۆشداریش دراوه‌ته‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه کە چیتر نەبێتە پاڵپشتی ئەو هەوڵانەی بەرهەم ساڵح، کە لە دژی یەکێتی لە عێراق دەستی پێ کردووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له باڵی ده‌ستڕۆیشتوی یه‌كێتی به ” خواكوڕك” ی ڕاگه‌یاند :” باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی،هه‌موو دارایی حزبەکەی بەدەستەوەیە، مانگانه جگه له دابینكردنى مووچه و خه‌رجییه‌كانى كه‌ناڵى KNN بە بڕى 250 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، بە زمانی بازاڕ (25 ده‌فته‌ر دۆلار) ده‌داته بزووتنه‌وەی گۆڕان و پارەکەش لەلایەن کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە بۆ کەناڵی فەرمیی گۆڕان ئیدارە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەدوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە سلێمانی، دوو هەزار و 247 سندوقی دەنگدانی گشتی و 191 سندوقی دەنگدانی تایبەت لە دوو هۆڵی سلێمانی هەڵگیراون.