سلێمانی له‌پێناو ئاسایش و سه‌قامگیریدا چوار بڕیار ده‌رئه‌كرێت

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی “به‌ مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و په‌یڕه‌وكردنی یاساو رێنماییه‌كانی هاتووچۆ”، چوار بڕیاری له‌ باره‌ی ره‌وشی شاری سلێمانیه‌وه‌ ده‌ركرد.
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست “خواكوڕك” كه‌وتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، چوار بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه‌، مه‌به‌ستیش لێیی نه‌هێشتنی “دیارده‌ دزێو و ناشارستانییه‌كانه‌، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و نائارامین و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌”، ده‌ركراون.
بڕیاره‌كانیش بریتین له‌:
 
1. قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی.
 
2. قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی (جام تاریك)ی ئۆتۆمبێل.
 
3. قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێله‌ بێ ژماره‌و بێسه‌ره‌تاو نایاساییه‌كان.
 
4. قه‌ده‌غه‌كردنی ماتۆڕسكێلی نایاسایی.
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر هه‌مان بڕیار له‌ شاری هه‌ولێریش ده‌ركرا و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی نایاسایی چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن له‌ ماوه‌ی رابردوودا، روویاندا.
Back to top button