دوای ٢٤ی حوزەیران، دەسەڵاتەکانی ئەردۆغان چۆن دەبن؟

ئێستا کە ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بردەوە و تا ساڵی ٢٠٢٣ حوکمی تورکیای بەدەستەوە دەبێت، دەسەڵاتەکانی ئەردۆغان کە بریتییە لە دەسەڵاتەکان سەرۆک کۆماری تورکیا بەمشێوەیە دەبن.
 
– سەرۆکی وڵات دەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەت) و سەرکردایەتی سوپا (فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان) و مافی دامەزراندنی وەزیر و بریکارەکان و لەسەر کارلابردنیانی دەبێت.
 
– ئەگەر زانی پێویست دەکات، دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت یاساکانی تایبەت بە هەمواری دەستور بخاتە ڕاپرسی گشتییەوە لە تورکیا. ـ رۆک مافی دەرکردنی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی دەبێت، بەڵام دەسەڵاتی دەرکردنی ئەو ڕێوڕەسمانەی نابێت لەو بابەتانەی، کە بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا یاسا دیارییان دەکات، واتا ئەو بابەتانەی یاسای بۆ دەرکراوە.
 
ئەنجومەنی وەزیران وەک پۆست بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە و سەرۆک دەسەڵات و ئەرکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی(حکومەت)ی دەبێت بەو شێوەیەی کە لەگەڵ دەستوردا دەگونجێت.
 
مافی ئەوە هەیە جێگرێک یان زیاتر بۆ خۆی دیاری بکات.
 
– سەرۆک کۆمار مافی ئەوەی هەیە کە باری نائاسایی ڕابگەیەنێت، ئەگەر ئەو مەرجانەی تیابوو کە بەگوێرەی یاسای دیاریکراوە، لەوکاتەوەی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ روویداوە ئێستا هەموو سێ مانگ جارێک پەرلەمان باری نائاسایی لە تورکیا نوێ دەکاتەوە.
 
– دیاریکردنی دادوەرەکانی دادگای دەستوری و دیاریکردنی هەندێک لە بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی دادوەری.
 
– دیاریکردنی سەرۆکی زانکۆکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماردایە.
 
– ئەنجومەنی وەزیران وەک پۆست بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە و سەرۆک دەسەڵات و ئەرکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی(حکومەت)ی دەبێت بەو شێوەیەی کە لەگەڵ دەستوردا دەگونجێت.
 
– ماوەی سەرۆکایەتی لە تورکیا پێنج ساڵ دەبێت بۆ هەر خولێک و هیچ کەسێک بۆ نابێت لە دوو خول زیاتر پۆستی سەرۆکایەتی وەربگرێتەوە.
 
ماوەی سەرۆکایەتی لە تورکیا پێنج ساڵ دەبێت بۆ هەر خولێک و هیچ کەسێک بۆ نابێت لە دوو خول زیاتر پۆستی سەرۆکایەتی وەربگرێتەوە.
 
– سەرۆک پەیوەندی خۆی بە حزبەکەیەوە ناپچڕێنێت و بەردەوام دەبێت.
 
-سەرۆک بودجەی گشتی وڵات دەخاتە بەردەمی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەری و پەسەندکردنی.
 
– سەرۆک کۆمار نوێنەرایەتی تورکیا دەکات لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەکیدا.
 
بە گوێرەی ئەو هەموارانەی کە لە دەستوری تورکیادا ساڵی ڕابردوو ئەنجام دران، لە یەک ڕۆژدا هەموو پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجام دەدرێت، بەو پێیشە بێت هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی تورکیا دەبوایە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩دا بکرایە، بەڵام ئەردۆغان لە ڕێگەی پەرلەمانەوە کە زۆرینەی کورسییەکان هی پارتەکەیەتی(پارتی داد و گەشەپێدان ـ ئاک پارتی) وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریکرد، کە رۆژی ٢٤ی حوزەیران بەڕێوەچوو.
Back to top button