بزوتنهوهی گۆران ئامادهسازی دهكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی خۆی یەكلایی كردەوە بۆ چۆنیەتی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانو ئامادەیە بۆ كاری پێكەوەییو بەستنی هاوپەیمانی، بەڵام بۆ دوای هەڵبژاردن نەك پێكهێنانی هاوپەیمانێتیو یەك لیستیی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، ئەمڕۆ سێ شهممه 26ی حوزهیرانی 2018 كۆبویهوهو تاوتوێی 3 بژاردەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەكەی كرد دەربارەی چۆنیەتی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە 30-9 ئەنجامبدرێت.
بژاردهكانی جڤاتی گشتی گۆران، بریتی بوون لە: بەشداریكردن بە لیستی سەربەخۆ، پێكهێنانی هاوپەیمانێتی، یاخود دروستكردنی هاوپەیمانێتی لە دوای هەڵبژاردن.
دوای تاوتوێ كردنی ئەو پێشنیارانە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كە باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردانی بزوتنەوەكەیە، بڕیاریدا پێش هەڵبژاردن یەك لیستیی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە دروست نەكاتو بە لیستی سەربەخۆ بەشداریی بكات.
كۆتایی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕاندا ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوهو تێیدا هاتووە”بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە و دەستپێشخەرە بۆ هەمو كارێكی پێكەوەیی هاوپەیمانی سیاسی و بەرەیی لەنێوان هەمو ئەو پارتە سیاسی و گروپە كۆمەڵایەتی و ڕیفۆرمخوازانەی ئامانجیان گۆڕانكاری ڕیشەییە.”
پێشتر “خواكوڕك” ئهوهی ئاشكرا كرد كههەریەك لە گۆڕان، كۆمەڵ، هاوپەیمانیو یەكگرتوو كە چوار حزبی نزیكن لە یەكتر، پێشتر گفتوگۆی ئەوەیان كردووە بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن،دواتر هەوڵێكی دیكە دراوە بۆ یەك لیستی لە نێوان گۆڕانو هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵح، بەڵام ئەوەش سەركەوتوو نەبووە.