عه‌بادی ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه چه‌ك بكات

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا فشاره‌كانی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه زیاتر كرد, له ئێستادا حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵی سنورداركردنی چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه‌یه له سنوری هه‌رێمی كوردستان, ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ، داوای كرد، سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كان كه له‌سه‌ر خاكی عێراق دان، له‌چه‌ك دابماڵرێن، له‌نێویشیاندا پارتی كرێكارانی كوردستان.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدڕاڵ، له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، ڕای گه‌یاند: “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی له سێگۆشه‌ی عێراق- توركیا- ئێران، كرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه حكوومه‌ت داوا له گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌كات، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاكی عێراقن، له‌نێویشیاندا پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، چه‌ك دابنێن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت به ناكۆكییه سیاسییه‌كان عێراق بۆ خاڵی سفر بگه‌ڕێننه‌وه”. به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ لایه‌نێك له‌وانه‌ی مه‌به‌ستێتی بدركێنێت.