بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك هەڵەبجەی هەژاند

کەمێک پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری هەڵەبجەی هەژاند و دانیشتووانی شارەکەش هەستیان پێکرد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پارێزگای هەڵەبجە رایگه‌یاند، کاتژمێر 9 ی ئەمشەو سێشه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری هەڵەبجەی هه‌ژاند كه‌ له‌ لایه‌ن دانیشتووانی شاره‌كه‌شه‌وه‌ هه‌ستی پێكرا.

هه‌رچه‌ند تاوه‌كو ئێستا نازانرێ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ چه‌ند بووه‌ به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

Back to top button