پێنج سه‌د چه‌كدار گه‌مارۆی گوندی په‌ڵكانه‌یان له سنووری قه‌زای دوبز داوه مه‌ترسی ئه‌نفالكرردنی دانیشتوانی هه‌یه

له‌دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی, حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به‌شێكی زۆری خاكی كوردستانیان داگیركرد, له دوای دایركاریه‌كه به شێكی زۆری خاكی كوردستان كه‌وته بۆشاییه‌كی ئه‌منی, مه‌ترسی بۆسه‌ر دانیشتوانی گونده كوردیه‌كان دروست بوونه,خه‌لكه‌كه‌ی رووبه‌رووی ته‌عریب و ده‌ركردن بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له سنووری قه‌زای دوبز رایگه‌یاند ووه, ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به سه‌دان عه‌ره‌ب گونده‌كیان له هه‌رچوارلاوه گه‌مارۆداوه و هاتووچۆ بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه وه‌ستاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی نه‌یویست ئاماژه به‌ناوی بكرێت دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی گونده‌كه‌یان گه‌مارۆداوه، ژماره‌یان نزیكه‌ی 500 كه‌س ده‌بێت و، به ئۆتۆمۆبیل و چه‌كه‌وه چوارده‌وری گونده‌كه‌یان گرتووه و هه‌موو رێگه‌كانی گه‌یشتن به‌و گونده‌شیان داخستووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، به‌هۆی گه‌مارۆدانی گونده‌كه‌یان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه، ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتووه دره‌نگانی شه‌و هێرش بكه‌نه سه‌ریان، بۆیه داوا ده‌كه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دۆخی گونده‌كه‌یان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تائێستا هیچ دانوستانێك له‌نێوان خه‌ڵكی گونده‌كه و ئه‌و عه‌ره‌بانه نه‌كراوه كه گونده‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و نازانن ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان ده‌وری گونده‌كه‌یان گرتووه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین، یانیش كه‌سانی دیكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان ده‌یزانن له هه‌رچار لاوه ته‌نیا دووسه‌د مه‌تر له دووری گونده‌كه جێگیر بوونه.
گوندی په‌لكانه كه گوندێكی كشتووكاڵییه و یه‌كێكه له‌و گونده كوردیانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوو له میانه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریبدا ژماره‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌ب هاورده‌ی ئه‌و گونده كرابوون، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه له ساڵی 2003، گوندنشینانی ئه‌و گونده دووباره زه‌وی و زاره‌كانیان له عه‌ره‌به‌كان سه‌نده‌وه، به‌ڵام پاش رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، عه‌ره‌به‌كان به به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه له خه‌ڵكی ئه‌و گونده ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی گونده‌كه بۆ ئه‌وان چۆڵ بكه‌ن.