یه‌كێتی: فریایی كه‌ركووك نه‌كه‌ون داعش داگیری ده‌كات
دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری گرووپێكی یه‌كێتی كه بووه هۆی داگیركردنی كه‌ركووك له لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، له ئێستادا درزی گه‌وره‌ی ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا دروست بووه كه بووه‌ته هۆی مه‌ترسی بۆسه‌رگیانی هاوڵاتیانی كورد, به‌تایبه‌ت كه چالاكی گرووپه‌كه تیرۆریستیه‌كان له نێوانیشیاندا داعش له ناوچه‌كه‌دا زیادی كردووه, دوای زیاد بوونی مه‌ترسیه‌كان یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری داگیركرانی كه‌ركووك له لایه‌ن داعشه‌وه.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له شاری كه‌ركووك هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش ده‌دات و به‌رپرسیارێتی پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی به‌غدا و هێزه ئه‌منییه‌كانی و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه به‌ری رێككاری دیكه ده‌كات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه.
له یادداشتێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له كه‌ركووك رایگه‌یاندووه، “به‌ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان راده‌گه‌ێنین، ماوه‌یه‌كه جموجۆڵ و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی (داعش) وه‌كو كوشتن و رفاندنی هاووڵاتیان به‌ئاشكرا و نهێنی له په‌ره‌سه‌ندندایه له سنووری ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌گشتی و پارێزگای كه‌ركوك به‌تایبه‌تی”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “بۆیه لێره‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه پاراستن و سه‌لامه‌تی سه‌روماڵی هاووڵاتیانی ئه‌م سنووره له ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌ند و ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌دایه، كه له ئێستادا به‌رپرسیارێتی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ دایه”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “ئه‌م بار‌و دۆخه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ، كه هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای عێراق توانای پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانی كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی نییه”.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك داوایكردووه، “حكومه‌تی عێراق ته‌واوی تواناكانی بخاته كار بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان، له ناو شار‌و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان”.
هه‌روه‌ها داواشیكردووه، “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی ته‌واوی تواناكانی به‌كاربێنێ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له دروستبوونی كاره‌ساتی مرۆیی له‌م ناوچانه‌دا”.
له به‌شێكی دیكه‌ی یادداشته‌كه‌دا یه‌كێتی له كه‌ركووك پێشنیازی درووستكردنی هێزی هاوبه‌شی كردووه و له یادداشته‌كه‌دا هاتووه: “حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم به‌هه‌ماهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكبكه‌ون له سه‌ر دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش له (پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان) بۆپاراستنی خه‌ڵكی ته‌واوی سنووره‌كه‌مان”.
له كۆتایی یادداشته‌كه‌دا مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه و تێیدا هاتووه: ” به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، ئهگهرچارهسهری خێرا و ریشه‌یی بۆئه‌م بارودۆخه نه‌كرێ؛ ناچار ده‌بین بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، په‌نا بۆ گوشاری جه‌ماوه‌ری ببه‌ین و پاڵپشت به‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان، رووبه‌ڕووی ههرپیلانگێڕی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بوه‌ستینه‌وه”.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی فه‌رمانیان به هێزی پێشمه‌رگه كرد پاشه‌كشێ بكه‌ن. ئه‌و رووداوه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتییه‌وه به “خیانه‌تی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر” ناوبرا. ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیش به تێوه‌گلان له “خیانه‌ت” تۆمه‌تبار كران.