له‌ باره‌ی نرخی به‌نزینه‌وه‌ موژده‌ خۆشه‌كه‌ راگه‌یاندرا

پارێزگاری هەولێر له‌ باره‌ی نرخی به‌نزینه‌وه‌ رایگه‌یاند.” ئه‌و به‌شه‌ به‌نزینه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.”

(نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند.” ئەو بەشە بەنزینەی لە لایەن بەغداوە دابین كراوە بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبێت و هەوڵ دەدەین لە بەنزینخانە حكوومییەكانیش دابەشی بكەین.

پارێزگاری هەولێر گوتی.” داواشمان لە وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە ئەم بڕە بەنزینە بەردەوام بێت و نرخەكەشی لە داهاتوودا 50 بۆ 100 دیناری عێراقی دادەبەزێت.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد.” كە عێراق 10 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت و تەنیا هەولێر پێویستی بە دوو ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانەیە، بۆیە ئەو بڕەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەینێرێت بەش ناكات و داوای زیادكردنمان كردووە.

هەرێمی كوردستان نرخی بەنزینی تێدا بەرزترە لەگەڵ شارەكانی تری عێراق، بۆیە زۆر لە هاووڵاتییان لەماوەی ڕابردوو داوای دابەزاندنی نرخی بەنزینیان كرد كە ئێستا نرخی هەر لیترێك بەنزین 700 دیناری عێراقە ، نرخی جۆره‌كانی تریش له‌ سۆپه‌ر  و موحه‌سه‌ن له‌ هه‌ندێك شوێن له‌ نێوان 800 بۆ 900 دیناردایه‌.

Back to top button