قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح: ته‌واوی دۆخی كه‌ركووك به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌یه‌

له‌ لێدوانێكی میدیایی دا گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌لێـ”ھۆکاری جموجۆڵەکانی داعش لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تا ئێستا ئەو ڕێکخراوە بەتەواوەتی بنبڕ نەکراوە، ھەرچەندە دەبووایە حکوومەتی عێراق و ھاوپەیمانان ھەوڵی ئەوەیان بدایە و کۆتایی بەداعش بھێنن، بەڵام کاتێک ئەو ڕێکخراوە لە ھەندێک ناوچە دەستی بە جووڵە کردووەتەوە، بەڵگەی ئەوەیە کۆتایی بە تیرۆر نەھاتووە، بۆیە پێویستە تیرۆر و تیرۆرکاری لە عێراقدا بنبڕ بکرێت ده‌شلێـ”خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م دۆخه‌ی كه‌ركووك”.

رێبوار كه‌ریم گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ لێدوانێكی دا رایگه‌یاند”بەختەوەرانە ھەرێمی کوردستان ئەمنیەتێکی باشی ھەیە، بەڵام جموجۆڵی داعش لە ھەندێک ناوچە گرفتە بۆ ئەوەی بەردەوام تیرۆر مەترسی لە ھەموو ناوچەیەکدا ھەبێت، بۆیە باشترە لە ھەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی باشتری ھەبێت، ھەروەھا دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان خۆی بەھێزتر بکات، بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ھیچ مەترسییەک ڕوو نەدات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد” تێکچوونی دۆخی ئەمنیی کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بەشێکی پەیوەندیی بەو دۆخە خراپە ئەمنی و سیاسییەوە ھەیە کە لەو ناوچانەدا گوزەر دەکات، ھەروەھا ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر یەکێکە لە ھۆکارەکانی تێکچوونی دۆخی ئەو ناوچانە، بەڵام هۆکاری دیکەش هەیە”.

شایانی باسه‌ رۆژی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی عێراق کەرکووک و ناوچەیەکی بەرفراوانی کوردستانیان داگیر کرد. دواتر هەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار، شێخ جەعفەر، نەجمەدین کەریم، سەرکردە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایان کرد کە گرووپێک لەنێو یەکێتی خیانەتیان کردووە و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەیان ڕادەستی میلیشیاکان کردووە.

Back to top button