یه‌كێتی خراپی تێكچوونی باری ته‌ندروستی هێرۆ برام ئه‌حمه‌د ده‌شارێته‌وه
ماوه‌یه‌كه هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هاوژینی تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه سه‌رۆكایه‌تی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌و حزبه‌یه له چاوی كامێرا‌كان و به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ناكات ، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو باس له خراپی باری ته‌ندروستی و نەخۆشکەوتنی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ده‌كه‌ن ،به‌ڵام یه‌كێتی وه‌ك چۆن نه‌خۆشكه‌وتنی سكرتێری كۆچكردووی شارده‌وه به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ت نه‌خۆشكه‌وتنی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د هاوژینی سكرتێری كۆچكردووش ده‌شارێته‌وه .
به پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” به‌هۆۆی زۆری تەمەن و بەردەوام بەکارھێنانی جگەرەوه كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سییه‌كانی دروست كردووه ، باری تەندروستیی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد جێگیر نییە، گوازراوه‌ته‌وه بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا“.
ئێستا هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له كۆتایی چركه‌كانی ته‌مه‌نیدایه و یه‌كێتی یش نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه ،هۆكاری شاردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێسه‌رو به‌ری و فره‌كوێغای ناویه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وچونكه یه‌كێتی وه‌كو حیزب بەرنامە و ستراتیژی نه‌ماوه .
لە ماوەكانی ڕابردوودا سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە، گوتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ھۆکاری بەشداری نەکردنی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدی لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، بۆ ناجێگیری باری تەندرووستی گەڕاندەوە.