سلێمانی به‌ناوی سواڵكردنه‌وه‌ دیارده‌ی له‌شفرۆشی په‌ره‌ ده‌ستێنێت

سلێمانی ئه‌و شاره‌ی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ سیمای شارستانیه‌تی ده‌گۆرێت بۆ سیمای ئاژاوه‌گیری و بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی موادی هۆشبه‌ر كه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ ده‌هێنرێته‌ ناو سه‌نته‌ری سلێمانیه‌وه‌ ،دانیشتوانه‌كه‌ی ئێستا زیاتر هه‌ست به‌ نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كه‌ن ،سه‌رباری كه‌می سه‌قامگیری و ئاسایشی شاره‌كه‌ له‌ ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی تریان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئاسایشی خۆراك و سوته‌مه‌نی یه‌ كه‌ وه‌ك پێویست نه‌توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت ، هاوشان به‌ خراپی ڕه‌وشی ئابوری و یاریكردن به‌ نرخی كاڵاو پێداویستی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان كه‌ قۆرغكراوه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند بازرگانێكی حزبیه‌وه‌ كێشه‌ی سوته‌مه‌نی خراپ یه‌كێكه‌ تره‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ شاری سلێمانی ژه‌هراوی كردووه‌.
 
بابه‌تێكی تر كه‌ ترسی لای دانیشتوانی سلێمانی دروست كردووه‌ ئه‌ویش دیارده‌ی (سواڵكردنه‌ ) له‌ سلێمانی ،به‌ڵام له‌ ژێر په‌رده‌ی سواڵكردندا پرسێكی تر خۆی حه‌شارداوه‌ له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كه‌ له‌شاری سلێمانی تۆمار كراوه‌ له‌ترافیك لایت و به‌شێكی تر له‌ كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شاردا له‌گه‌رمای نێوه‌ڕۆدا كۆمه‌ڵێك ئافره‌تی زۆر بێ ماندبوون و هه‌ستكردن به‌ گه‌رمای نێوه‌ڕۆی هاویین به‌ناوی (سواڵكردنه‌وه‌) فێڵێكی تریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌ هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت گه‌نجان بونه‌ته‌ نێچیری ئه‌و فێڵه‌ ،ئه‌و فێڵه‌ ئێستا له‌ سلێمانیدا له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ گۆڕاوه‌ بۆ دیارده‌ .
 
له‌م تۆماره‌ ڤیدیۆییه‌دا كه‌ تێمێكی میدیای وه‌ك خه‌ڵكێكی ئاسایی ئه‌نجامیان داوه‌ ڕونتر دیارده‌ی كاری سواڵكردن و فاڵ و به‌ختگرتنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.
https://www.youtube.com/watch?time_continue=78&v=g1FdhevqHZo
Back to top button