خورماتوو ته‌رمی هه‌شت دیلی ده‌ستی داعش

خورماتوو ئه‌و قه‌زایه‌ی كه‌ خاكه‌كه‌ی به‌ هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بووه‌ته‌ سوتماك و خه‌ڵكه‌كه‌یشی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جینۆساید كران ،لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە دەست بەسەر 3000 خانووی هاووڵاتیانی كورد لە خورماتوو گیراوە، هەروەها ماڵی 2000 هاووڵاتیی كورد لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی تاڵانكراون، 400 ماڵیش سووتێنراون و زیاتر لە 50 خانووش تەقێنراونەتەوە. بە گوتەی دانیشتووانی شارەكە، ئەوەی لە خورماتوو روویداوە، بە هەموو پێوەرێك جینۆسایدە.
 
به‌ پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك” به‌ پلانی ڕاکان جبوری محافزی بە وەکالاتی کەرکوک و شێخە عەرەبە سوونەکانی سنووری خورماتوو ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سنوری خانه‌قین و خورماتوو ،ئێستا دانیشتووانی گوندە کوردییەکانی سنوری داقوق و کەرکوک و خورماتوو چاودێری ووردی ماڵه‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ گونده‌كانیش نیشه‌جێن .
 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی 6ی 2018 ته‌رمى هه‌شت كه‌س له‌ سنوورى خورماتوو دۆزراونه‌ته‌وه‌، كه‌ گومانده‌كرێت، ته‌رمى رفێندراوه‌كانى لاى داعش بن.
 
شوان عەبدول، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی خورماتوو رایگه‌ياند:” ئه‌مڕۆ هەشت تەرم گەيه‌ندراونەتە بەشی دادی نەخۆشخانەی خورماتوو،تەرمەکان ئەو کەسانەن کە داعش هەڕەشەی کوشتنی لێ کردبوون و داوای دیل بەدیلی كردبوو له‌ حكومه‌تی عێراق “.
 
Back to top button