كه‌ركوك پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌ب كردن ده‌ستی پێكرد
قودسی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناویه‌كێتی ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ڕاده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كرا ،له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر درۆی گه‌وره‌و مژده‌ی فشه‌ڵیان ئه‌به‌خشیه‌وه به‌سه‌ر هاولاتیانی هوشیاری كوردستاندا وگرنگه كورد تێبگات كه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شكۆ‌و هه‌یبه‌تی كوردی له‌كه‌داركرد ،هه‌رزوو پاش راده‌ستكردنی كه‌ركوك به حه‌شدی شه‌عبی ئاسۆ مامه‌ند و ئاراس و لاهور جه‌نگی و به‌شێكی تر له گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له رێگه‌ی شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركوكیان ده‌كرد كه به هۆی خیانهتهكهوه ئاواره بووبون .
ئێستا گروپی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی كه 16ی ئۆكتۆبه‌ریان خولقاندله رێگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی یه‌وه داواده‌كه‌ن كه پارتی دیموكراتی كوردستان شاری كه‌ركوكیان بۆ رزگار بكات له ده‌ستی سه‌ره‌رۆی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه دۆخی شاره‌كه له‌ژێر پلانگیری مه‌ترسی حه‌شدی شه‌عبیی دا ته‌عریب و تهرحیلكردن و هێنانی عه‌ره‌ب بۆ ناوچه كوردنشینه‌كان له مه‌ترسی گه‌وره‌دایه .
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧/٦/٢٠١٨، عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، ڕایگەیاند: “حکوومەتی عێراق بە پیلانێکی مەترسیدار پرۆسەی بە عەرەبکردنەوەی سنووری پارێزگای کەرکووکی دەست پێکردووە و ئێستاش ئەو پیلانەی بە چڕی لە سنووری شارۆچکەی داقووق و لە گوندە کوردنشینەکان ئەنجام دەدات و ئەوەی کە ئێستا دەچێتە سەر گوندە کوردنشینەکان بە چەکەوە و بە ناوی داعشەوە ئەوانە زۆربەیان ھەر عەرەبەکانی سنووری حەویجە و داقووقن و حکوومەتی عێراق بە پاڵپشتی حەشدی شەعبی ئەو کردەوەیە دەکەن، چونکە داعش ئەو توانایەی جارانی نەماوە کە بە چەندین جۆری چەک ھێرش بکات، ئەو پیلانەی حکوومەتی عێراق، حەشدی شەعبی جێبەجێ دەکات و ئێستا ئەوان ناوچەکانیان بۆ ئەو تاقمە چەکدارانە چۆڵ کردووە، بۆیە ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان دەچنە سەر گوندە کوردنشینەکانی سنووری داقووق”.
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی ڕاشیگه‌یاند: “ئەو پیلانە وا دەکات لە ئەنجامدا خەڵک ناچار کراوە شوێن و ماڵی خۆی بەجێ بھێڵێت و لە داھاتووشدا عەرەب دەچنە شوێنەکانیان و پیلانی حکوومەتی عێراق زۆر روونە، چونکە ئەگەر مەبەستی پاراستنی ھاووڵاتییان بێت، خۆ دەبێ ھێز بنێریتە ئەو ناوچانە، بەڵام ئێستا ھێز نانێرێت و ڕێگەش نادەن ھێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و لەو لاشەوە گرووپی چەکدار پڕ چەک دەکەن و لەدژی گوندنشینانی کورد لە سنووری داقووق و شوێنەکانی تریش ڕێکیان دەخەن”.