وه‌زیری په‌روه‌رده: سوپاس بۆ خوا کە پرۆسه‌ی خوێندن بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی6ی2018 پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك پەیامێكی بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی شەش نۆ و دوازدەی ئامادەیی بلاو كردووه‌ته‌وه.
وەزیری پەروەردەی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێت : “ئەمڕۆ ئەنجامی ئەزموونە نیشتمانی و گشتییەکانی پۆلی ۹‌ی بنەڕەتی و ۱۲‌ی ئامادەیی و پیشەییەکان ڕادەگەیێنرێت. پیرۆزبایی لە هەمووان دەكەم، ئەوەی لای ئێمە گرنگە، سەرکەوتنی پڕۆسەکە بوو کە بەدی هات. ئەمە ٥٠٪ی پڕۆسەکە بوو، چونکە زۆر قوتابی ئەزموونێک یا دووانی هەڵگرتووە بۆ خوولی دووەم، بۆیە ٥٠٪کەی تر بۆ ئەو خوولە دەمێنێتەوە”.
پشتیوان سادق له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویەتی: “گرنگ ئەوەیە قوتابی و خوێندکاران خەم نەخۆن لە نەهێنانی نمرەی باش، ژیانی ئێوە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە. سەرکەوتنی مرۆڤ گرنگە و ئەم سەرکەوتنەش بە شەهادە و نمرە نییە، بەڵکو لەسەر خودی مرۆڤەكە وەستاوەتەوە کە دەتوانێت چی پێشکەشی کۆمەڵگە بکات، داوا لە دایک و باوکان دەکەم لۆمەی منداڵەکانیان نەکەن و پاڵەپەستۆیان نەخەنە سەر لەوەی کە نمرەی باشیان بەدەست نەهێناوە، ژیان هەر نمرە و شەهادە نییە، هەناسە و دڵی منداڵەکانتان هەموو دنیا دەهێنێ و سەرکەوتن نەوەستاوەتە سەر نمرەی باش”.
لە كۆتای په‌یامه‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: ئێمەش وەک وەزارەتی پەروەردە لەم پڕۆسە گەورە و نیشتمانییەدا کە زۆر قورس بوو، دریغیمان نەکرد و سوپاس بۆ خوا کە بە سەرکەوتووییەوە کۆتایی هات.