مه‌حمود سه‌نگاوی: هێرۆخان له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه‌و به‌مردنی دۆخی یه‌كێتی ئاڵۆزتر ده‌بێت
مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی لە گەرمیان ڕایگه‌یاند:” دۆخی تەندروستی ھێرۆخان جێگیر نیە و لە ئێستدا لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی وڵاتی ئەڵمانیا خەوێنراوە”
مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت ::”بەستنی كۆنگرەی یەكێتی لە ئەستووی كاك كۆسرەت رەسوڵ و ھێرۆخان دایه، بەداخەوە تەندروستی ھەردووكیان جێگیر نیە و لە ئێستادا ھێرۆخان لە نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا خەوێنراوە و یەكێتی ڕادەستی چەند ھەرزەیەك كراوە”.
سه‌باره‌ت به جیابونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح مه‌حمود سه‌نگاوی گووتی :”كوچی دوایی مام جەلال وایكرد بەرھەم ساڵح و چەند خەمخورێكی دیكەی یەكێتی جیاببنەوە، پێشبینی دەكەم بە مردنی ھێرۆخان دۆخی یەكێتی ئاڵوزتربێت، چونكە یەكێتی بەپێی پەیڕە و پرۆگرامی خۆی بەڕێوە نابرێت، بەلكۆ لە ژورە نھێنیەكانەوە بڕیارەكان دەردەكرێن”.