موزاحم حوێت :ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك، داقووق، خورماتوو، خانه‌قین روو ده‌دات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه

شێخ موزاحم حوێت، گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت:” ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك، داقووق، خورماتوو، خانه‌قین، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای دیجله روو ده‌دات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه”.
گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:” رۆژبه‌ڕۆژ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سزا ده‌درێن و هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه روو له زیادبوون ده‌كه‌ن”، دووپاتیشیكرده‌وه، “هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه ده‌سته‌وه‌ستان نابن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره گه‌راندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه چڕ ده‌كه‌نه‌وه، كه‌پێشتر رۆڵێكی گه‌وره‌ی له پاراستنی ئه‌و ناوچانه و پارێزگاریكردن له پێكهاته‌كانیدا هه‌بوو”.
هه‌روه‌ها شێخ موزاحم حوێت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێت: “دوای كشانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، داعش له‌و ناوچانه ده‌ستی به رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كردووه و چه‌ندین تاوانیشی ئه‌نجامداوه”. ده‌شڵێت “دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاتنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شد ده‌ستی به بازرگانی له‌گه‌ڵ سووریا كردووه، باجێكی زۆریشیان خستۆته سه‌ر هاووڵاتیان”.