٣١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاری سه‌رده‌شت به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرا

٣١ ساڵ لەمەوبەر و ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی٢٨ی٦ی١٩٨٧ حکوومەتی بەعس شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆردومان کرد کە تێیدا ١٣٥ شەهید و زیاتر لە ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.
 
٣١ ساڵ پێش ئێستا ، له‌ به‌رواری ٢٨ی٦ی١٩٨٧ فڕۆكه‌ مه‌رگهێنه‌ره‌كانی به‌عس , كاتژمێری ٤:٣٠ سه‌ر له‌ ئێواره‌ ژه‌هری قینی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی شه‌هید په‌روه‌ر و كورد په‌روه‌ری شاری سه‌رده‌شتی قاره‌مان و گوندی ڕه‌شه‌ هه‌رمێ و ده‌وروبه‌ریدا باراند ٤ فڕۆكه‌ی مه‌رگهێنه‌ر , به‌م تاوانه‌یان , زیاتر له هه شت هه‌زار هاووڵاتی سڤیلی ئه‌م ده‌ڤه‌ر و شاره‌یان شه‌هید و برینداركرد , چه‌ندین خێزانیان له‌ بنه‌چه‌وه‌ پاككرده‌وه‌ , تاكو ئێستا زیاتر له‌ ١٠٠٠ هاووڵاتی بونه‌ته‌ قوربانی ئه‌و تاوانه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ .
 
سەردەشت شارێکی رۆژھەڵاتی کوردستانە. نێوان سنووری ئێران و عێراق کە ئەوترێ شوێنی لەدایک بوونی زەردەشتە . شاری سەردەشت یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان و سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە کە کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروە ھا دەکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان.
ھەروەھا سەردەشت دەکەوێتە رۆژھەڵاتی قەڵادزێ وا سلێمانی لە باشووری سەردەشت ھەڵکەوتووە.
به‌رزی له‌ئاستی رووی ده‌ریا ١.٤٨٠ مەتره‌ .
ژماره‌ی دانیشتوانی شاری سه‌رده‌شت ٣٧.١١٥ هه‌زار كه‌س بووه‌ به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری سالی ٢٠٠٦ زاینی .
زمانى دانيشتوانی شاری سه‌رده‌شت كوردى سؤرانی و موكریانی یه‌ .
 
بە سەدان کەس لە بەرکەوتوانی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت، توانایی ژیان و گوزەران و چارەسەری پزیشکیان نییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە ئاست ژیان و چارەسەکردنیاندا کەمتەرخەمن و ساڵانە و ناو بەناو لە بێ ئیمکاناتی و نەبوونی دەرمان و چارەسەدا گیان لەدەست دەدەن.
Back to top button