بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی داوای ڕونكردنه‌وه‌ی له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات

كۆمه‌ڵی ئیسلامی شكستی به‌ هاوپه‌یمانییه‌تی فراوانی ره‌وته‌ ئیسلامییه‌كان له‌ كوردستان هێنا ،قه‌راربوو سه‌رجه‌م حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان له‌ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی یه‌كگرتووی فراواندا به‌شداری هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ بچێت ، ئه‌مجاره‌یش خه‌ونی ته‌یاری ئیسلامی نه‌هاته‌دی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی خه‌ونه‌كه‌ی له‌باربردن ،ڕازینه‌بوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ نه‌چوونه‌ ناو هاوپه‌یمانیه‌تی به‌ره‌ی ئیسڵاح بۆ خراپی دۆخی یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه‌بوونی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌گه‌رێته‌وه‌ .
 
منیرە عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕایگەیاند: ”چەند جارێک بزووتنەوە داوای لە کۆمەڵ کردووە، بەشداری ھاوپەیمانیەتیی (بەرەو ئیسڵاح) بکەن، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون بەشداری ھاوپەیمانیەتییەکەمان بکەن، بۆیە پێویستە کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی بەشداری نەکردنی ھاوپەیمانیەتی یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی ڕوونکردنەوە بدەن“.
 
ئەندامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی، ڕاشیگه‌یاند:”کە ئەگەر ھەڵبژادرنەکانی ئەمجارە پاک بێت، یان ساختەکاری تێدا نەکرێت، دڵنیان سەرکەوتنێکی گەورە مسۆگەر دەکەن، چونکە بۆیەکەم جارە دوو حزبی ئیسلامی بەیەک لیست و بەیەک ناو بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەن، ئەمەش خواستێکی زۆری ئیسلامخوازان بووە، ئەوانیش بەگڕوتینێکی بەھێزەوە پشتیوانی لە لیستی (بەرەو ئیسڵاح) دەکەن.
 
هه‌روه‌ها منیره‌ عه‌بدوالعه‌زیز گووتییشی :” کە پێکھێنانی ئەو ھاوپەیمانیەتییە گرنگیەکی زۆری ھەیە، چونکە خواستی ئیسلامخوازانە، دەشڵێت: ”ئەو سێ لایەنە ئیسلامییە، چەندین ساڵە لە کۆبوونەوەی لوتکەدا بوون بۆ پێکھێنانی بەرەیەکی ئیسلامی، بەڵام خۆشبەختانە بە ھەوڵی یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەو پڕۆژەیە نەوەستاوە و دواجار پێکھێنانی ئەو لیستە ھاوبەشەی لێکەوتووەتەوە، بۆیە ئیسلامخوازان چاوەڕێی پێکھێنانی ئەم ھاوپەیمانیەتیە بوون، دڵنیام ئیسلامخوازان ئەو ھاوپەیمانیەتییە سەردەخەن“.
Back to top button