بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی مه‌حمود سه‌نگاوی دورده‌خه‌نه‌وه‌و بایه‌خ به‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ده‌ن

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی 12ی ئایار شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی ٧٠ی یەکێتی هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان و ته‌قه‌ی له‌گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا كرد ،ئێستا گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی گرنگی و بایه‌خی زیاتر ئه‌ده‌ن به‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی حزبه‌كه‌یاندا بچڕاندووه‌ ،هۆكاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی كه‌ پاڵپشت و پشتیوانی قه‌راره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بووه‌ .
 
به‌ پێی زانیارییه‌كانی “خواكوڕك ” له‌ دوای نه‌خۆشكه‌وتن و وه‌فاتی مام جلال تاڵه‌بانی یه‌وه‌ ،مه‌حمود سه‌نگاوی له‌ لێدوان و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا نازناوی (خه‌لفه‌ی مام جلال ) ی به‌به‌رهه‌م سالح به‌خشیوه‌ و هه‌میشه‌ داكۆكیكارو به‌رگریكار بووه‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح ،هه‌ربۆیه‌ ئێستا دۆخی په‌یوه‌ندی مه‌حمود سه‌نگاوی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی لە دۆخێکی دژوار دایە.
 
ئێستا بنەماڵەی تاڵەبانی بە تەواوی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەنگاوی پچڕاندووە و کاریش لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەگەر کۆنگرەی یەکێتی ببەسترێت، بە تەواوەتی مەحموود سەنگاوی لە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دوور بخەنەوە. لە بەرامبەریشیدا بایەخ بە شێخ جەعفەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی ٧٠ی یەکێتی دەدەن.
 
Back to top button