ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌رسێ پێكهاته‌كه‌ی عێراق به‌شداری كارایان له‌ پێكهێنانی حكومه‌تدا هه‌بێت

هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ عێراقن و حکوومەتی نوێی عێراق بەبێ کورد دروست نابێت،ئه‌مەریکییه‌کانیش چاویان لێییه‌، هه‌ژموونی خۆیان له‌ عێراق زیاتر بکه‌ن، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ ته‌نیا ئه‌وه‌ ده‌ڵێن که‌ ده‌بێت حکوومەتی نوێ، حکوومه‌تی هه‌مووان بێت.
 
حەکیم جفرێس،ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگەیاند: “گرنگە ئەمەریكا لە ئاواتە دیموكراتییەكان ھەموو ئەو خەڵكەی لە ناوچەكەدا دەژین بكات، لەپێناو دامەزراندنی دیموكراسیەتێكی درێژخایەن لە عێراق، واتا سیستمێك كە رێز لە ھەموو نەتەوەكان دەگرێت و تێیدا ھەست دەكەن بەشێكن لە حكوومەتێك لە خەڵكەوە بۆ خەڵك، ئێمە لە كۆنگرێسی ئەمەریكا پێویستە بەردەوام پشتگیری لە خەڵكی عێراق بكەین و داوا لە حكوومەتی ئەمەریكا بكەین لە سیاسەتی دەرەوەی پشتگیری لەو ئاواتە دیموكراتیانە بكات”.
 
لينکۆڵد دەیڤس، دامەزرێنەری کۆمیتەی دۆستایەتی کورد و ئەمریکا لە کۆنگرێسی ئه‌مریكا دەڵێت: “ھێشتا لە عێراق زۆر كێشە ھەن دەبێ چارەسەر بكرێن، گەرەنتی ئازادی و دیموكراتی زیاتر بدرێت، بۆیە ھیوادارم ئەو ئاواتە بێتەدی. ئێستا كورد چووەتە قۆناخێك، دەیەوێت لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كۆببێتەوە، تا پێكەوە بگەنە بڕیارێك”.
 
ئێستا سوننه‌ و شیعه‌ و کورد سێ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کین له‌ به‌غدا، ئه‌مەریکا ده‌یه‌وێت هه‌رسێ لا به‌شداری کارای حکوومه‌تی نوێ بكەن، چونکه‌ به‌ په‌راوێزخستنی لایه‌نێك له‌م سێ پێکهاته‌یه‌‌، ریسەکەی عێراق جارێکی دیکە دەبێتەوە خووری.
Back to top button